ئەمریکا: لە وتووێژەکانی ئێران وسێ وڵاتی ئەوروپیی لە ژنێڤ بەشداری ناکەین
"مەتیومیلر" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتۆن لە وتووێژەکانی ئێران وسێ وڵاتی ئوروپایی کە بڕیارە نۆی ئەم مانگە لە ژنێڤی سوئیس بەڕێوەبچێت، بەشداری ناکات.
مەتیو میلر وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی حکۆمەتی ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە بەکاتی خۆخیی لە وەڵام بە پرسیارێک ئاماژەی دایە وتووێژی ئێران وسێ وڵاتی ئەوروپی لە ژنێڤ وئەمەکە ئایا ئەمریکا بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەم وتووێژە بەشداری دەکات یام نا ؟ وتی: نا، ئێمە لەم وتووێژەدا بەشداری ناکەین .وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی حکۆمەتی ئەمریکا بە دوپاتکرانەوەی بانگەشەی هاوکاری نەکردن وتی: ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ شەریکەکانی خۆمان لە تروئیکای ئەوروپا لە پێوەندی لەگەڵ جێبەجێ کرانی تۆکمەو تەواوی وادە وبەڵێنەکانی ناڤۆکی ئێران وبەرپرس زانینی ئێران لەبەر جێبەجێ کردنی ئەم وادە وبەڵینانە ، هەماهەنگی ئەکەێن . میلربانگەشەی کرد :
ئێمە بە ئاشکرا ڕامانگەیاندووە ، ئێران دەبێ بەبێ هیچ وەستانێک لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هاوکاری تۆکمەوتەواوی هەبێت. ئەم کاربەدەستە ئەمریکیە لە کاردانەوە بە فەرمایشەکانی مەقامی مەزنی ڕێبەری لە بارەی بنیامین ناتانیاهۆسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیش بە دوپاتکردنەوەی ئیدعا وبانگەشەکانی ئەمریکا لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە واشنتۆن چاوەڕوانی ئاوەها بیروڕادەربڕینانێکی هەیە .
حەزرەتی ئایەتۆڵڵاهولعوزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وفەرماندەی گشت هێزەچەکدارەکان پێنجی ئەم مانگە لە دیدارلەگەڵ هەزاران کەس لە چین وتوێژە جۆربەجۆرەبەسیجیەکان بەپیداگری لەسەر ئەمەکە دوژمن لە غەززە ولوبنان بەپێی هەموو جەنایەتە جەنگیەکانی سەرنەکەوتووە وسەریش ناکەوێت ، وتی: حۆکمی دەسگیرکرانیشیان بۆ ناتانیاهۆ دەرکردووە ، بەس نیە ودەبێ حۆکمی ئیعدامی ئەووئەم سەرۆکە جەنایەتکارانە دەربکرێت.