یارییەکانى پاڵاوتنى مۆندیال لە ئەمریکاى لاتین دواخرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393775-یارییەکانى_پاڵاوتنى_مۆندیال_لە_ئەمریکاى_لاتین_دواخرا
یەکێتى تۆپى پێى جیهان و یەکێتى تۆپى پێى ئەمریکاى لاتین ڕێککەوتن لەسەر دواخستنى یارییەکانى جەولەى پێنجەم و شەشەمى پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئەمریکاى لاتین بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2021 10:36 Asia/Tehran
  • یارییەکانى پاڵاوتنى مۆندیال لە ئەمریکاى لاتین دواخرا

یەکێتى تۆپى پێى جیهان و یەکێتى تۆپى پێى ئەمریکاى لاتین ڕێککەوتن لەسەر دواخستنى یارییەکانى جەولەى پێنجەم و شەشەمى پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئەمریکاى لاتین بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر.

فیفا ڕایگەیاندووە، هۆکارى دواخستنى یارییەکان، کە بڕیاربوو لە کۆتایى ئەم مانگەدا ئەنجامبدرێن، بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا و ڕێوشوێنەکانى خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکەوە بووە.

بڕیارەکەش دواى ئەوە هات، یانەکانى ئەوروپا ڕەتیانکردەوە ڕێگە بە یاریزانەکانیان بدەن پەیوەندى بە هەڵبژاردەکانیان لە ئەمریکاى لاتین بکەنەوە و دواتر پاش گەڕانەوەیان 10 ڕۆژ لە کەرەنتینەدابن.

لە ئێستادا یەکێتى تۆپى پێى جیهان خوێندنەوە بۆ دانانى خشتەیەکى نوێ بۆ یارییەکان ئەو کیشوەرە دەکات و تا ئێستاش ئاماژە بە کاتى نوێى یارییەکان نەکراوە.