تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران یارییەکەی لە سووریا بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394726-تیپی_نیشتیمانیی_تۆپی_پێی_ئێران_یارییەکەی_لە_سووریا_بردەوە
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران توانی بە سێ گۆڵی بێوەڵام یارییە دۆستانەکە لە تیپی نیشتیمانیی سووریا بباتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2021 17:14 Asia/Tehran
  • تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران یارییەکەی لە سووریا بردەوە

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران توانی بە سێ گۆڵی بێوەڵام یارییە دۆستانەکە لە تیپی نیشتیمانیی سووریا بباتەوە.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران کە ڕۆژی سێ شەممە بۆ یارییەکی دۆستانە لە یاریگای ئازادیی تاراندا بەرەوڕووی تیپی نیشتیمانیی سووریا بووەوە، لە ئەنجام دا بە تۆمار کرانی سێ گۆڵ لە لایەن « موحەممەد حسەین کەنعانی زادەگان» لە خولەکی یەکەم و « سەردار ئازمون» لە خولەکی ٣٨ و «کەریم ئەنساری فەرد» لە خولەکی ٨١ دا سووریا لە بیست و ھەشتەمین یاریی تۆپی پێی نێوان دوو وڵات ببەزێنێ.

دوای سەرکەوتنەکانی «سکۆچیچ» لەگەڵ تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە یارییەکانی لەگەڵ تیپەکانی ئۆزبەکستان و بۆسنی، ئەمە سێھەمین سەرکەوتنی بەردەوامی ئەم ڕاھێنەرە کۆرۆڤاتییە لەگەڵ تیپەکەی ئێراندایە.