«ڕوستەمی» میدالیای زێڕی کێش ھەڵگرتنی ئاسیای لە مل کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395625-ڕوستەمی_میدالیای_زێڕی_کێش_ھەڵگرتنی_ئاسیای_لە_مل_کرد
«کیانوش ڕوستەمی» کێش ھەڵگری دەستەی ٨٩ کیلۆگرامیی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانیی ئاسیا لە ئوزبەکستان بە تۆمار کردنی ڕەچەی تێکڕایی ٣٧٣ کیلۆگرام میدالیای زێڕی مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2021 01:50 Asia/Tehran
  • «ڕوستەمی» میدالیای زێڕی کێش ھەڵگرتنی ئاسیای لە مل کرد

«کیانوش ڕوستەمی» کێش ھەڵگری دەستەی ٨٩ کیلۆگرامیی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانیی ئاسیا لە ئوزبەکستان بە تۆمار کردنی ڕەچەی تێکڕایی ٣٧٣ کیلۆگرام میدالیای زێڕی مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا کە لە ١٧ی ئاپریلەوە لە شاری تاشگەندی ئوزبەکستان دەستی پێکرابوو، ئەمڕۆ ھەینی بە ململانێی دەستەی ٨٩ کیلۆگرامی پیاوان بەردەوام کرا.

«ڕوستەمی» لە بەشی یەکتەکانی ئەم کێبەرکێیانە بە زاڵ بوون بە سەر ١٦٧ کیلۆگرام توانی میدالیای زیو بە خۆی تەرخان بدات.

ناوبراو لە ھەوڵی دوو تەکانیش دا کاری خۆی بە زاڵ بوون بە سەر کێشێکی ٢٠٦ کیلۆگرامی کۆتایی پێ ھێناو بەمجۆرە بە تێکڕایی بە ڕەچەیەکی ٣٧٣ کیلۆگرامی وێڕای مسۆگەر کردنی میدالیای زیوی دوو تەکان، زێڕێ تێکڕای چالاکییەکانیشی بە خۆی تەرخان دا.