خوێندکارێکی ئێرانی خەڵکی خۆراسانی باکووری میدالیای زیوی کێبەرکێی جیھانیی داھێنانی بە خۆی تەرخان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395628-خوێندکارێکی_ئێرانی_خەڵکی_خۆراسانی_باکووری_میدالیای_زیوی_کێبەرکێی_جیھانیی_داھێنانی_بە_خۆی_تەرخان_دا
سەرپەرشتی تیپی داھێنانەکانی ئێران وتی: «مۆبینا قیزی» خوێندکاری ئێرانی توانیویەتی لە کێبەرکێی جیھانیی داھێنان لە ئەفریقیادا دوو میدالیا بباتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2021 02:44 Asia/Tehran
  • خوێندکارێکی ئێرانی خەڵکی خۆراسانی باکووری میدالیای زیوی کێبەرکێی جیھانیی داھێنانی بە خۆی تەرخان دا

سەرپەرشتی تیپی داھێنانەکانی ئێران وتی: «مۆبینا قیزی» خوێندکاری ئێرانی توانیویەتی لە کێبەرکێی جیھانیی داھێنان لە ئەفریقیادا دوو میدالیا بباتەوە.

«ئەمیر عەبباس کوشکی» ڕۆژی پێنج شەممە بە ئیرنای وت: لە کێبەرکێی  جیھانیی داھێنان لە ئەفریقیادا کە دەرەنجامەکەی لەم دواییەدا ڕاگەیەندراوە، «مۆبینا قیزی» بە پرۆژەی «نەخۆشخانەی زیرەک» توانی میدالیای برۆنز دەست خات . ھەروەھا میدالیای زیوی ئەم کێبەرکێیانەش بە پرۆژەی « ڕۆباتی زیرەکی بەرپەرچ دانەوەی کۆرۆنا» ی ئەم خوێندکارە ئێرانییە تەرخان درا.

وتیشی: جیا لەمە تیپی داھێنانەکانی ئێران لە کێبەرکێی جیھانیی داھێنانە ھەڵکەوتەکانی «تێسلا» و کێبەرکێی «ARCA»ی کۆرۆڤاسی  توانی بە داھێنانەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا میدالیای زیوی ئەم کێبەرکێ جیھانییە بە خۆی تەرخان بدات.