حەسەن یەزدانی، زۆرانبازی ئێرانی، وەک خۆشەویست ترین پاڵەوانی ئۆلەمپیک ناسێندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398769-حەسەن_یەزدانی_زۆرانبازی_ئێرانی_وەک_خۆشەویست_ترین_پاڵەوانی_ئۆلەمپیک_ناسێندرا
حەسەن یەزدانی براوەی میدالیاکانی زیڕی ئۆلەمپیک و جیهان لە راپرسیی یەکێتی جیهانیی زۆراندا وەک خۆشەویست ترین پاڵەوانی ئۆلەمپیک لە لقی زۆرانی ئازاددا هەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2021 05:46 Asia/Tehran
  • حەسەن یەزدانی، زۆرانبازی ئێرانی، وەک خۆشەویست ترین پاڵەوانی ئۆلەمپیک ناسێندرا

حەسەن یەزدانی براوەی میدالیاکانی زیڕی ئۆلەمپیک و جیهان لە راپرسیی یەکێتی جیهانیی زۆراندا وەک خۆشەویست ترین پاڵەوانی ئۆلەمپیک لە لقی زۆرانی ئازاددا هەڵبژێردرا.

یەکێتی جیهانیی زۆران، ڕاپرسیی خۆشەویست ترین پاڵەوانانی ئۆلەمپیکی لە لقی زۆرانی ئازاددا لە ئینستاگرامەکەی بەڕێوە بردو لەکۆتاییدا حەسەن یەزدانی بە دەنگی بەردەنگانی یەکێتیەکە پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

ئەو راپرسییە بەئامادەبوونی١٦پاڵەوانی ئۆلەمپیکی لقی ئازاد لە وڵاتاانی جۆربەجۆر بەڕێوە چوو کە حەسەن یەزدانی و عەبدوڕەشید سەعدوڵڵا یێف زۆرانبازی بەناوبانگی رووس، گەیشتنە قۆناخی کۆتایی و سەرەنجام زۆرانبازی سەرکەوتووی ئێرانی بەدەنگی بەکارهێنەرانی کەشی سایبری پلەی یەکەمی بەخۆتەرخان دا.