دوو میدالیای زێڕی زۆرانبازانی ئێران لە کێبەرکێکانی لاوانی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399847-دوو_میدالیای_زێڕی_زۆرانبازانی_ئێران_لە_کێبەرکێکانی_لاوانی_جیھان
زۆرانبازانی ئێران لە لە کێشەکانی ٧٠ و ٧٩ کیلۆگرامی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان لە بواری زۆرانی ئازاد میدالیای زێڕیان بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2021 08:25 Asia/Tehran
  • دوو میدالیای زێڕی زۆرانبازانی ئێران لە کێبەرکێکانی لاوانی جیھان

زۆرانبازانی ئێران لە لە کێشەکانی ٧٠ و ٧٩ کیلۆگرامی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان لە بواری زۆرانی ئازاد میدالیای زێڕیان بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «عیرفان ئیلاھی» لە کێشی ٧٠ کیلۆگرام و «موحەممەد نەخودی» لە کێشی ٧٩ کیلۆگرام دوو وەرزشوانی زۆرانی ئازادی ئێرانین کە ڕۆژی سێ شەممە لە ململانێکانی زۆرانی ئازادی لاوانی جیھان لە شاری «ئوفا» لە ڕووسیا بە سەرکەوتن بەسەر خەنیمەکانیاندا میدالیای زێڕیان بردەوە.

«عیرفان ئیلاھی» و «موحەممەد نەخودی» بە بەزاندنی خەنیمەکانیان لە کۆماری ئازەربایجان میدالیای زێڕیان بە خۆیان تەرخان دا.

«عەلیڕەزا عەبدوڵڵاھی»ش لە ڕیزبەندیی کێشی ٩٧ کیلۆگرام بە سەرکەوتن بە سەر خەنیمەکەی لە وڵاتی «مولداوی»ەوە دەستی بە میدالیای برۆنز ڕاگەییشت.

لە کێیعرکێکانی بەرایی پێنج کێشی دوھەمی زۆرانی ئازادی لاوانی جیھان کەڕۆژی سێ شەممە بعرپا کرا، «ڕەحمان عەموزاد خەلیلی» لە کێشی ٦١ کیلۆگرام، «ئەمیرحسەین فیروزپوور» لە کێشی ٨٦ کیلۆگرام، »مەهدی حاجیلوئییان» لە کێشی ٩٢ کیلۆگرام و «عەلی ئەکبەرپوور»لە کێشی ١٢٥ کیلۆگرام توانییان بە بەزاندنی خەنیمەکانیان بگەنە قۆناغی کۆتایی.