مسۆگەر کرانی دووھەمین میدالیای زێڕی پارا ئۆلەمپیکی ئێران لە بواری جۆدۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400246-مسۆگەر_کرانی_دووھەمین_میدالیای_زێڕی_پارا_ئۆلەمپیکی_ئێران_لە_بواری_جۆدۆ
یاریزانی تیپی نیشتیمانیی جۆدۆی نابینایانی ئێران، بە سەرکەوتن بەسەر خەنیمە بریتانییەکەی توانی ھێزمەندانە میدالیای زێڕی کێشی ژێر ٩٠ کیلۆگرانی جۆدۆی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بەدەست بێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2021 12:06 Asia/Tehran
  • مسۆگەر کرانی دووھەمین میدالیای زێڕی پارا ئۆلەمپیکی ئێران لە بواری جۆدۆ

یاریزانی تیپی نیشتیمانیی جۆدۆی نابینایانی ئێران، بە سەرکەوتن بەسەر خەنیمە بریتانییەکەی توانی ھێزمەندانە میدالیای زێڕی کێشی ژێر ٩٠ کیلۆگرانی جۆدۆی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بەدەست بێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «وەحید نووری» یاریزانی تیپی نیشتیمانیی جۆدۆی نابینایانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە لە قۆناغی کۆتایی ژێر ٩٠ کیلۆگرامی جۆدۆی پارا ئۆلەمپیک بەرەوڕووی «ستیوارت ئۆلیڤێت»ی بریتانی بووەوەو شکستی پێ ھێناو میدالیای  پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆی وەرگرت.

ئەمە دووھەمین میدالیای کاروانەکەی ئێرانە لە شانزەھەمین خولی یارییەکانی  پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆدا.

بەرلەمە ڕوحوڵڵا ڕوستەمی لە بواری پاراکێش ھەڵگرتن توانی بووی میدالیای زێڕ بباتەوە.

کاروانی وەرزشیی ئێران لە کێبەرکێکانی  پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ھەتا ئێستا دوو میدالیای زێڕو سێ زیوی بردووەتەوە.