ئەستێرەیەکی تۆپی پێی ئێران_ وەرزشوانی ھەڵکەوتووی داھاتووی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400534-ئەستێرەیەکی_تۆپی_پێی_ئێران_وەرزشوانی_ھەڵکەوتووی_داھاتووی_ئاسیا
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، یاریزانێکی تیپی نیشتیمانیی ئێرانی وەک ئەستێرەیەکی داھاتووی پۆپی پێی ئاسیا ناساند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2021 11:17 Asia/Tehran
  • ئەستێرەیەکی تۆپی پێی ئێران_ وەرزشوانی ھەڵکەوتووی داھاتووی ئاسیا

کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، یاریزانێکی تیپی نیشتیمانیی ئێرانی وەک ئەستێرەیەکی داھاتووی پۆپی پێی ئاسیا ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «خەبەر ئۆنلاین»، توییتێری فەرمیی کۆپی گەلانی ئاسیا بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی کورتی کردەوەی درەوشاوەی «ئۆمێد نورئەفکەن» یاریزانی تیپی نیشتیمانیی ئێران، وەکو ئەستێرەیەکی پرشنگداری داھاتووی ئاسیا ناساندنی.

«AFC » بە ناوی ئەستێرەکانی داھاتوو خەریکی ناساندنی یاریزانانی لاوو داھاتووداری پێکھاتەی تیپە نیشتیمانییەکانی ئاسیایە.

«AFC » لە بارەی «نورئەفکەن»ەوە نووسیویەتی: ئەم یاریزانە ٢٤ ساڵەیەی ئێران بەھرەو تواناییەکانی خۆی لە یارییەکەی ڕۆژی سێ شەممە لە بەرامبەر عێراق دا دەرخست و ڕۆڵێکی کارای لە سەرکەوتنی تیپەکەی دا ھەبوو.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران توانی تیپی نیشتیمانیی عێراق بە دەرەنجامی سێ بە سیفر وەپشت سەر بنێت و بە ٦ خاڵەوە وەک سەرپەڕی گروپی یەکەم بمێنێتەوە.