سەرکەوتنی ئاسانی باڵەی ئێران لە یەکەم ھەنگاوی پاڵەوانەتیی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400588-سەرکەوتنی_ئاسانی_باڵەی_ئێران_لە_یەکەم_ھەنگاوی_پاڵەوانەتیی_ئاسیا
تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە یەکەم کێبەرکێی خۆی دا لە ململانێی پاڵەوانەتیی ئاسیا سەرکەوتنێکی سوک و ئاسانی بۆخۆی مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2021 12:24 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی ئاسانی باڵەی ئێران لە یەکەم ھەنگاوی پاڵەوانەتیی ئاسیا

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە یەکەم کێبەرکێی خۆی دا لە ململانێی پاڵەوانەتیی ئاسیا سەرکەوتنێکی سوک و ئاسانی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بیست و یەکەمین کبێبەرکێی باڵەی پاڵەوانەتیی ئاسیا بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بە میواندارەتیی ژاپۆن دەستی پێ کرا.

ئێران لە یەکەم ھەنگاودا بە دەرەنجامی سێ بە سیفر بەربەستی ھۆنگ کۆنگی شکاند. سێ گەیمی ئەم یارییە بە خاڵەکانی  ۲۵ بە ۱۲، ۲۵ بە ۱۸ و ۲۵ بە ۱۹  بە قازانجی شاگردەکانی «بیھروز عەتایی» شکایەوە.

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران سبەینێ لە دووھەمین یاریی خۆی دا ڕووبەڕووی تایلەند دەبێتەوەو سێ شەممەش بۆ پاکستان دەچێتە مەیدانەوە.

لە ٢٠ خولی ڕابردووی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا، ئێران سێ زێڕ، دوو زیوو برۆنزێکی دەست خستووەو دوای ژاپۆن و کۆریای باشووری و چین تیپە پڕلەشانازییەکەی دیکەی ئەم بەژە دێتە ئەژمار.