ئێران بوو بە دوھەمی شەترەنجی خوێندکارانی کوڕی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400606-ئێران_بوو_بە_دوھەمی_شەترەنجی_خوێندکارانی_کوڕی_ئاسیا
پێشبڕکێکانی شەترەنجی ئۆنلاینی خوێندکارانی کوڕی زانکۆکانی ئاسیا بە وەدەستھێنانی پلەی دوھەمی پاڵەوانەتیی تیمی ئێران کۆتایی پێھات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2021 09:50 Asia/Tehran
  • ئێران بوو بە دوھەمی شەترەنجی خوێندکارانی کوڕی ئاسیا

پێشبڕکێکانی شەترەنجی ئۆنلاینی خوێندکارانی کوڕی زانکۆکانی ئاسیا بە وەدەستھێنانی پلەی دوھەمی پاڵەوانەتیی تیمی ئێران کۆتایی پێھات .

بە پێی راپۆرتی فدێراسیۆنی وەرزشە زانکۆییەکان ، دوھەمین خولی پێشبڕکێکانی ئۆنلاینی شەترەنجی خوێندکارانی زانکۆکانی ئاسیا رۆژانی 11 تا 22 ی خەرمانانی ئەمساڵ لە دوو بەشی کچان و کوڕان بە میوانداریی وڵاتی ئەندۆنزیا بەڕێوەچوو . 

دوایین رۆژی پێشبڕکێکانی شەتەرنجی ئۆنلاینی خوێندکارانی کوڕی زانکۆکانی ئاسیا ئەمڕۆ دوشەممە بەڕێوەچوو و یاریزانان لە سێ گەڕی کۆتایی دا پێکەوە پێشبڕکێیان کرد کە لە کۆتایی دا تیمی ئێران بە وەدەستھێنانی 22.5 خاڵ بوو بە دووھەم . ھیندستانیش بوو بە پاڵەوان .