ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا و سەرکەوتنی تیپی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس»ی ئێران بە سەر «ئیستیقلال»ی تاجیکستان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400657-ھەڵبژاردەی_پاڵەوانانی_ئاسیا_و_سەرکەوتنی_تیپی_تۆپی_پێی_پێرسپۆلیس_ی_ئێران_بە_سەر_ئیستیقلال_ی_تاجیکستان_دا
تیپی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس»ی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر «ئیستیقلال»ی تاجیکستان دا بۆ قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ھەڵکشا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2021 05:23 Asia/Tehran
  • ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا و سەرکەوتنی تیپی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس»ی ئێران بە سەر «ئیستیقلال»ی تاجیکستان دا

تیپی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس»ی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر «ئیستیقلال»ی تاجیکستان دا بۆ قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ھەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپەکانی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس»ی ئێران و «ئیستیقلال»ی تاجیکستان کاتژمێر٧ و ٣٠ خولەکی ڕۆژی سێ شەممە بەکاتی تاران لە چوارچێوەی کێبەرکێکانی قۆناغی یەک ھەشتەمی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لە یاریگای «پامیر»ی دوشەنبەی پێتەختی تاجیکستان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کە ئەم کێبەرکێیە لە ئەنجام دا بە سەرکەوتنی یەک بە سیفر بە قازانجی «پێرسپۆلیس»ی ئێران کۆتایی پێ ھات.

تاقەگۆڵی تیپی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس» لەم کێبەرکێیەدا لە لیەن «مەھدی تۆرابی» لە خولەکی ٩٠ دا مسۆگەر کرا.

داوەری کردنی ئەم یارییە بە ئەستۆی «ھیرۆکی کیمورا» داوەری ژاپۆنی بوو.

ھەردووک تیپەکەی «پێرسپۆلیس»ی ئێران و «ئیستیقلال»ی تاجیکستان لە کاتێکدا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کە توانی بوویان وەک سەرگروپی گروپەکەیان بۆ ئەم قۆناغە ھەڵکشێن.

تیپی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس» بەم سەرکەوتنەشی دەچێتە ڕیزی ھەشت تیپە ھەڵکەوتەکەی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا و بۆ ناسینی خەنیمەکەشی دەبێ چاوەڕوانی پشک ھاویشتنی قۆناغی دواتر بکات.