پاڵەوانەتیی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400831-پاڵەوانەتیی_تیپی_نیشتیمانیی_باڵەی_ئێران_لە_کێبەرکێکانی_پاڵەوانەتیی_ئاسیا
تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا بە بەزاندنی ژاپۆن، ناسناوی یەکەمی بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2021 15:25 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا بە بەزاندنی ژاپۆن، ناسناوی یەکەمی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، لە ڕووبەڕوو بوونەوەی قۆناغی کۆتایی پاڵەوانەتیی ئاسیا، ڕۆژی یەکشەممە  تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران بە دەرەنجامی ٣ بە سبفر لە بەرامبەر تیپە میواندارەکەی ژاپۆن گەییشتە پلەی پاڵەوانەتی.

 تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە گەیمی یەکەم دا بە دەرەنجامی ٢٧ بە ٢٥، لە گەیمی دووھەم دا بە دەرەنجامی ٢٥ بە ٢٢ و لە گەیمی سێھەم دا بە دەرەنجامی ٣١ بە ٢٩ لە بەرامبەر ژاپۆنی میوانداری ئەم کێبەرکێیانە سەرکەوتنی تۆمار کردو بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.

لە یاریی ڕیزبەندیی ئەم کێبەرکێیانەدا، تیپەکەی چین لە سێ گەیمی یەک لە دوای یەک لە بەرامبەر چین دا سەرکەوتنی تۆمار کردو پلەی سێھەمی بە خۆی تەرخان دا.