تیپەکەی ئیماراتیش لە ھەمبەر تیپی نیشتیمانیی ئێران دا خۆی پێ ڕانەگیرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405114-تیپەکەی_ئیماراتیش_لە_ھەمبەر_تیپی_نیشتیمانیی_ئێران_دا_خۆی_پێ_ڕانەگیرا
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە دیداری نێوماڵی خۆی لە بەرامبەر ئیمارات دا یەک بە سیفر یارییەکەی بردەوەو بەم جۆرە چالاکیی درەوشاوەی خۆی لە قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ دا بەردەوام کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2022 02:17 Asia/Tehran
  • تیپەکەی ئیماراتیش لە ھەمبەر تیپی نیشتیمانیی ئێران دا خۆی پێ ڕانەگیرا

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە دیداری نێوماڵی خۆی لە بەرامبەر ئیمارات دا یەک بە سیفر یارییەکەی بردەوەو بەم جۆرە چالاکیی درەوشاوەی خۆی لە قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ دا بەردەوام کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە حەواەمی ھەشتەمی قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ و لە گروپی یەکەمی کیشوەری ئاسیادا ئەنجامی گرت و تیپە لەشکست نەھاتووەکەی «دراگان سکۆچیچ» کە بەرلەمە ھەڵکشانەکەی ھەرەقەتی ببوو بە تاقەگۆڵێکی «مەھدی تارمی» سەرکەوتنی تۆمار کرد.

لە ئەنجام دا ئەم کێبەرکێیە بە پێشکەوتنی یەک بە سیفری ئێران کۆتایی پێ ھات و بەم ئەنجامە تیپە جێی شانازیەکەی ئێران لە ١٥ یاری دا بە ڕێژەی ١٤ سەرکەوتن و یەکسانێک گەییشت.

ڕووبەڕوونەوەکەی دواتری ئێران ڕۆژی چوارەمی خاکەلێوە لە ھەمبەر کۆریای و لە ماڵی ئەو تیپەدا بەڕێوە دەچێت.