پاڵەوانێتی یانەی پۆرتۆی پورتوگال بە گۆڵ لێدانی یاریزانێکی تۆپی پێی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408164-پاڵەوانێتی_یانەی_پۆرتۆی_پورتوگال_بە_گۆڵ_لێدانی_یاریزانێکی_تۆپی_پێی_ئێرانی
یانەی تۆپی پێی پۆرتۆ  بە گۆڵی یاریزانێکی تۆپی پێی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی ٨٢هەمین جامی یەکلاکەرەوەی پۆرتوگاڵ ناسراو بە تاکا دی پۆرچۆگال بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2022 10:36 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتی یانەی پۆرتۆی پورتوگال بە گۆڵ لێدانی یاریزانێکی تۆپی پێی ئێرانی

یانەی تۆپی پێی پۆرتۆ  بە گۆڵی یاریزانێکی تۆپی پێی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی ٨٢هەمین جامی یەکلاکەرەوەی پۆرتوگاڵ ناسراو بە تاکا دی پۆرچۆگال بوو.

 

لە یاری کۆتایی دا کە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری ئۆڤیراسی پورتوگال بەڕێوەچوو، پۆرتۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە توندێلای بردەوە.

مەهدی تارمی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران تا خولەکی ٨٤ یاری بۆ یانەی پۆرتۆ کرد و لە خولەکەکانی ٢٢ و ٧٤ گۆڵی یەکەم و سێیەمی تیپەکەی تۆمارکرد.

لە مێژووی جامی پورتوگال دا کە لە ساڵی ١٩٢٢ دامەزرا، بەنفیکا بە 29 پاڵەوانەتی و 13 جێگری پاڵەوانەتی وەک رچەشکێن مایەوە .