هونەرمەندێکی بواری مۆسیقای کرماشانی کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409731-هونەرمەندێکی_بواری_مۆسیقای_کرماشانی_کۆچی_دوایی_کرد
هونەرمەندێکی بواری مۆسیقای کرماشانی کۆچی دوایی کرد
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2022 18:34 Asia/Tehran
  • هونەرمەندێکی بواری مۆسیقای کرماشانی کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندێکی بواری مۆسیقای کرماشانی کۆچی دوایی کرد

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا سیاوەش نوورپوور لە مامۆستایانی ناسراوی مۆسیقای نەریتی و عیرفانیی کرماشان کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا سیاوەش نوور پوور ئاوازدانەر، تار و سێتار و تەنبووە ژەن، ەسرماوەزی 1328 لە کرماشان لەدایک بوو.

ناوبراو لەگەڵ ئۆرکێسترای فەرهەنگ و هونەری مۆسیقای کرماشان هاوکار هەبووە و هەروەها لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی کرماشان کاری کردووە .

مامۆستا نوور پوور لە ساڵی 1358 لەگەڵ گرووپی ناوەندی پاراستن و گەشەی مۆسیقای کرماشان بە چاوەدێری مەسعوود زەنگەنە سەرپەرشتیی گرووپی تەموور ژەنانی لە ئەستۆ گرت.

ئەو کەسایەتییە ناسراوە کوردە لە ساڵی 1381 و لە سەر داوای مامۆستا مەزهەر خالقی لەگەڵ چەند مامۆستای دیکە چووە سلێمانی و لەو شارە ئاھەنگێکیان سازدا .