پاڵەوانەتی تیپی ووشووی ئێران لە پێشبڕکێی جیهانی
ئهیلوول 25, 2022 09:27 Asia/Tehran
خوێندکارانی تیمی ووشووی خوێندکارانی ئێران لە مۆندیاڵی وەڕزشە جەنگاوەریەکانی خوێندکارانی جیهان لە بەشی ساندا ٤ میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
یەکەمین پێشبڕکێی ووشو بۆ خوێندکارانی زانکۆکانی جیهان لە 19 تا 25ی ئەیلول لە تورکیا بەڕێوەدەچێت و تیمی ووشووی زانکۆی شەهید بەهەشتیش نوێنەرایەتی ئێران لەم پێشبڕکێیەدا دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران ڕۆژی یەکشەممە، لە ڕۆژی کۆتایی جامی جیهانیی وەرزشە جەنگاوەریەکانی خوێندکارانی ووشوو لە تورکیا، تیمی خوێندکارانی ئێران چوار میدالیای زێڕی بردەوە و پاڵەوانێتی بەشی ساندای بردەوە.
بەم شێوەیە تیمی ووشوو لە خوێندکارانی ئێران توانیان لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیەدا لە بەشی تالو و ساندا ٩ میدالیای (٥ زێڕ، ١ زیو و ٣ برۆنز) بەدەست بهێنن.
سەرپەیڤ