ئەلێکساندرۆڤای ڕووسی نازناوی پاڵەوانێتیی تێنسی سیئۆلی به‌ده‌ست هێنا
له‌رکابه‌رییه‌کانی تینسی سه‌ر زه‌وی، ئیکاتێرینا ئەلێکساندرۆڤای ڕووسی براوه‌ی نازناوی پاڵەوانێتیی تێنسی سیئۆل بوو.
له‌یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی سیئۆلی کراوه بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی له‌سه‌ر ئاستی کچان، ئیکاترینا ئه‌لیکسه‌نرۆڤای رووسی رووبه‌رووی هاوشانه لاتیڤیه‌که‌ی یه‌لینا ئۆستابیکۆ بۆوه، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌کی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو کچه تێنسزان.
دواجار ئیکاترینای رووسی توانی هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بکات، ئه‌نجامی کۆمه‌له‌کان حه‌وت شه‌ش، شه‌ش سفر، به‌م ئه‌نجامه ئەلێکساندرۆڤا له‌ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر و بیست و پێنج خوله‌ک سێیه‌م نازناوی له‌کاروانی وه‌رزی خۆی به‌رز کرده‌وه. ئیکاتێرینا له‌سالی دوو هه‌زارو بیست یه‌که‌م نازناوی له‌شاری شه‌نژن برده‌وه، دواتر له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوو دووه‌م نازناوی له‌کاروانی وه‌رزی برده‌وه کاتێ نازناوی چینی کراوه‌ی برده‌وه.