ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمەریکا: گەیشتن بە دەروازەی ئێران ئەستەمە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i412603-ڕاهێنەری_هەڵبژاردەی_تۆپی_پێی_ئەمەریکا_گەیشتن_بە_دەروازەی_ئێران_ئەستەمە
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمەریکا وتی: تیپەکەی ئێران خاوەن ئەزمونەو ھێڵێکی بەرگریی پتەوی ھەیەو بەم پێیە گەییشتن بە دەراوزەکەی ئەستەمە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2022 11:47 Asia/Tehran
  • ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمەریکا: گەیشتن بە دەروازەی ئێران ئەستەمە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمەریکا وتی: تیپەکەی ئێران خاوەن ئەزمونەو ھێڵێکی بەرگریی پتەوی ھەیەو بەم پێیە گەییشتن بە دەراوزەکەی ئەستەمە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «گرێگ بێلهاڵتەر» بە ئاماژەدان بەوەی کە تیپەکەی ئەرکێکی قورسی لە مۆندیالی ٢٠٢٢دا لە سەر شانە، وتی: ئێران تیپێکی بە ئەزموونە و بەرگرییەکی زۆر بەهێزیشی هەیە و ئەستەمە بتوانن بگەنە دەروازەکەی.

«بێلهالتر» وتیشی: کارمان بە یاریی جامی جیهانی 1998ی فەرەنسا لەگەڵ ئێران و پرسە سیاسییەکانەوە نییە. دیدار لەگەڵ ئێران دوا یاری ئێمەیە لە قۆناغی کۆمەڵەکان و دەبێ بە چڕبوونەوەیەکی بەرزەوە بچینە ناو یاریگا ھەتا بە دەستخستنی ئەنجامی پێویست بۆ قۆناغی دواتر ھەڵکشێین.

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: ئینگلتەرا ڕکابەری سەرەکیی کۆمەڵەی دووھەمە، کە یاریزانەکانی چەند ملیۆن دۆلارین. ئەوانە ڕاهێنەرەکانیان خاوەن ئسلوب و ئەستێرەکانیان درەوشاوەن و بەم پێیە هیوای سەرەکی دێنە ئەژمار.

«بێلهالتر» ڕوونیشی کردەوه : «وێڵز»یش تیپێکی به ئەزموون و بە شان و باھۆیە که میتۆدێکی وەک ئینگلتەرای هەیەو دەستخستنی ئەنجامێک له بەزاامبەر ئەوانەش  پێویستی به هەوڵدانێکی زۆره .

مۆندیالی ٢٠٢٢ لە ٢٩٢٠ی نۆڤەمبەرەوە لە وڵاتی قەتەر دەست پێ دەکات. تیپەکانی ئێران، ئینگلتەرا، ئەمریکا و وێڵز پێکەوە لە گروپی «B» دان.