تۆپی مۆندیالی 2022 لە میسر دروستکراوە و لەگەڵ ژینگەدا دەگونجێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413322-تۆپی_مۆندیالی_2022_لە_میسر_دروستکراوە_و_لەگەڵ_ژینگەدا_دەگونجێت
تۆپی یارییەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر لە میسر و لە کەرەستەی ھاوتەریب لەگەڵ ژینگە چێکراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2022 09:00 Asia/Tehran
  • تۆپی مۆندیالی 2022 لە میسر دروستکراوە و لەگەڵ ژینگەدا دەگونجێت

تۆپی یارییەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر لە میسر و لە کەرەستەی ھاوتەریب لەگەڵ ژینگە چێکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ؛ هەرچەندە میسر یەکێک نییە لەو تیپانەی کە لە مۆندیالدا بەشدارە، بەڵام دەتوانرێت ئەو تۆپانەی کە کرێکارانی میسری دروستیان کردووە بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر بە نوێنەری ئەم وڵاتە ناوزەد بکرێت.

لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا میسر توانی بە هاوکاریی کۆمپانیای "فۆڕوارد"ی پاکستانی هێڵێکی بەرهەمهێنانی تۆپی ژینگەدۆست وەڕێ بخات و لەگەڵ سەدان کرێکار و ئەندازیاری میسری لە کەمترین دەرفەت دا تۆپی لەباری مۆندیال ئامادە بکات.

«هیشام ئەلسەیید»، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای دروستکردنی تۆپی میسری دەڵێت، لە ماوەیەکی کورتدا توانیمان ئەم تۆپە ژینگەدۆستانە لەسەر بنەمای ستانداردە جیهانییەکان ئامادەبکەین و سەرنجی کۆمپانیا جیهانییەکان بەرەو لای مارکە بازرگانییەکەمان ڕابکێشین.