درێژەی جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززەو لوبنان
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: کۆی ژماری شەهیدان گەیشتووەتە ٧٤هەزار و ٤٩٤ کەس.
لەدرێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوو، ٧ کەس شەهید و٢٤کەسیش بریندار بوون. کۆگەی پزیشکیی شیفا ڕایگەیاند، منداڵێکی فەلەستینی لەبەر کاریی بوونی برینەکانی لە ئەنجامی پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچەی "جەلاء" لە شاری غەززە شەهید بوو. ئاماری گشتیش دەریدەخا کە کۆی شەهیدان گەیشتووەتە ٧٤هەزار و ٤٩٤ کەس و کۆی بریندارانیش ١٧٥هەزار و ٦٠٤ کەس. مەحموود بەسەل وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتن و ڕزگارکردن لە کەرتی غەززەش وێڕای ئاماژە بە بێ سەروشوێن بوونی نزیک بە ٨ هەزار تەرمی ژێردارووپەردووی بینا وێرانبووەکان، هۆشداریی دا؛ ژماری راستەقینە مومکینە زیاتربێ. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش جەختی کرد؛ مەترسیی زۆر، هەڕەشە لەو ٩٥٠هەزار ئاوارە فەلەستینییەی کەرتی غەززە دەکا لە سەرووبەندی وەرزی زستان و بارانباریندا. یارمەتیی و هاوکارییەک کە بەو کەسانە دەکرێ، بەڕادەی پێویست نییەو هاوکارییەکان تەنیا گەیشتووەتە دەست سەتی ١٨ی خێزانە ئاتاجەکان. وەزارەتی تەندروستیی غەززە لەحاند قەیرانی کەمبوونی رۆن و پارچەکانی یەدەگی ژەنەراتۆرەکانی کارەباش هۆشداریی داو ڕایگەیاند؛ ئەو دۆخە دەتوانێ راگرتنی بەتەواوەتی چالاکیی نەخۆشخانەکانی لێ بکەوێتەوە. رژیمی زایۆنیستی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە چەندین ناوچەی لە باشووری لوبنانیش بۆردومان و تۆپباران کردووە. تۆپخانەی سوپای داگیرکەری زایۆنیستی دەورووبەری شارۆچکەی "کەفەرشوبا"، گردووپەڕی شارۆچکەی "کەفەر تەبنیت"، "وادی سەلوقی" لە باشووری لوبنانی تۆپباران کرد.