پزیشکە ئەمریکییەکان زانیاری چەواشەیان له‌باره‌ی ڤاكسینی کۆرۆنا بڵاوکردبۆوە
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، 52 پزیشكی ئه‌مه‌ریكی زانیاری چهواشهكارانهیان له‌باره‌ی ئه‌م په‌تایه و ڤاكسین له پێگه‌كانی سۆشیال‌میدیا به فراوانی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
توێژه‌رانی زانكۆی ماساچوستس ئه‌مهێرستی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌شێك له پزیشكانی ئه‌مه‌ریكی زانیاری چهواشهكارانهیان له‌باره‌ی ڤاكسین و چاره‌سه‌رییه‌كانی كۆرۆنا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
توێژه‌ری پزیشكی ساهانا سۆلی و هاوكاره‌كانی له میانه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ی ئه‌و 52 پزیشكه له ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی په‌تای كۆرۆنا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، پڕن له زانیاری چه‌واشه‌كارانه.
سۆلی و تیمه‌كه‌ی ده‌ڵێن، به‌شێك له پزیشكانی ئه‌مه‌ریكی له نێوان 2021 تاكو 2022 زانیاری چهواشهكارانهیان له باره‌ی كۆرۆنا و ڤاكسین بڵاوكردووه‌ته‌وه.
زانیارییه‌كان بریتین له‌وه‌ی كه ڤاكسین ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی، تێكچوونی كۆئه‌ندامی به‌رگری، شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی درێژخایه‌ن له ریزی منداڵاندا.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی دوو ژه‌م ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، تاكو هاتنی 2025 گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
راپۆرته‌كه‌ی سۆلی و تیمه‌كه‌ی، هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه به‌هۆیه پزیشكان له رووی بازرگانییه‌وه سوودمه‌ند بوونه و له ئێستاشدا ئه‌و زانیارییانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لاده‌برێن.
به گوێره‌ی زانیارییه فه‌رمییه‌كان تاكو ساڵی 2023 زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی لە ساڵی 2020 به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، باری لەناکاوی تەندروستی لەسەرانسەری جیهان راگەیاند و هەر زوو وڵاتان سنوورەکانیان داخست و کەرەنتینەی سەرتاسەرییان راگەیاند، بە شێوەیەک کە جیهان بەخۆییەوە نەیبینیبوو.
زیاد لە حەوت ملیۆن کەس تاکو ئێستا لە سەرانسەری جهیاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بەڵام بەرپرسانی رێکخراوەکە پێیان وایە ئەو ژمارە نزیکەی 20 ملیۆن دەبێت.
لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش هاوشێوەی وڵاتان کەرەنتینەی سەرتاسەری لە ساڵی 2020 رایگەندرا، بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی په‌تای كۆرۆنا.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی شوباتی 2023 بڵاویکردۆتەوە، تاوەکو ئێستا زیاد لە حەوت هەزار و 400 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە.