-
«پێرسپۆلیس»ی ئێران «گوا»ی ھێند تۆپباران دەکات و ئامادەی ھەڵکشان دەبێت
نیسان 23, 2021 14:37تیپی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس»ی ئێران بە سەرکەوتنی لێبڕاوانەی چوار بە سیفر لە بەرامبەر «گوا»ی ھیند، وێڕای مسۆگەر کردنی چوارەمین سەرکەوتنی بەردەوامی لە سەروبەندی ھەڵکشان بۆ قۆناغی دواتری ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا نزیک دەبێتەوە.
-
بەرپا کرانی حەوتەی یەکەمی سوپەرلیگی ٢٠٢١ی چین
نیسان 23, 2021 12:33حەوتەی یەکەمی وەرزی ٢٠٢١ی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی چین ناسزاو بە «سی لیگ» ڕۆژی ڕابردوو بە چوار یاری بەڕێوە چوو.
-
ڕاگەیەندرانی باری نائاسایی لە تۆکیۆ و شارەکانی دیکەی ژاپۆن
نیسان 23, 2021 11:57سە مانگی ماوە بۆ دەست پێ بوونی یارییەکانی ئۆاەمپیک لە ژاپۆن و لە ئێستادا وەزیری ئابووریی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە: لە تۆکیۆو ئۆزاکاو دوو شاری دیکەدا باری نائاسایی ڕادەگەیەندرێت.
-
دەست بەکار بوونی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی سینەمای مۆسکۆ بە بەشداری فیلمێکی ئێرانی
نیسان 23, 2021 03:01چل و سێھەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی سینەمای مۆسکۆ بە بەشداریی فیلمی سینەمایی ئێرانی «خەونی سوھراب» لە ئاھەنگێکدا کارا بوو.
-
خوێندکارێکی ئێرانی خەڵکی خۆراسانی باکووری میدالیای زیوی کێبەرکێی جیھانیی داھێنانی بە خۆی تەرخان دا
نیسان 23, 2021 02:44سەرپەرشتی تیپی داھێنانەکانی ئێران وتی: «مۆبینا قیزی» خوێندکاری ئێرانی توانیویەتی لە کێبەرکێی جیھانیی داھێنان لە ئەفریقیادا دوو میدالیا بباتەوە.
-
«ڕوستەمی» میدالیای زێڕی کێش ھەڵگرتنی ئاسیای لە مل کرد
نیسان 23, 2021 01:50«کیانوش ڕوستەمی» کێش ھەڵگری دەستەی ٨٩ کیلۆگرامیی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانیی ئاسیا لە ئوزبەکستان بە تۆمار کردنی ڕەچەی تێکڕایی ٣٧٣ کیلۆگرام میدالیای زێڕی مسۆگەر کرد.
-
سەرپەڕ بوونی کاتیی «ڕیاڵ مەدرید» لە «لالیگا»
نیسان 22, 2021 07:55تیپی تۆپی پێی «ڕیاڵ مەدرید» بە سەرکەوتن بە سەر «کادێز» بە شێوەیەکی کاتی بوو بە سەرپەڕی ھەڵبژاردەی یانەکانی ئیسپانیا.
-
یانەی «ئیستیقلال» شکستی ھێناو «ئەلدوحەیل» بوو بە سەرپەڕی گروپی سێھەم
نیسان 22, 2021 07:36ململانێی ھەستیارو جێی سەرنجی «ئیستیقلال»ی ئێران و «ئەلدوحەیل»ی قەتەر بە سەرکەوتنی چوار بە سێی نوێنەرەکەی قەتەر کۆتایی پێ ھات.
-
«ئەلخەلیفی» بوو بە سەرۆکی یەکێتیی یانەکانی ئەورووپا
نیسان 22, 2021 07:12سەرۆکایەتیی یەکێتیی یانەکانی ئەورووپا سپێردرایە «ناسر خەلیفی» سەرۆکی یانەی «پاری سان ژێرمان»ی فەرەنسا.
-
ئەمڕۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییە
نیسان 22, 2021 00:29١٢٣ ساڵ بە سەر دەرچونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی تێ دەپەڕێ و لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی ھەرێمی کوردستانیش گازندەی ئەوە دەکات کە ساڵی ٢٠٢١لەساڵە هەرە خراپەکان بووە بۆ میدیاکارو ڕۆژنامەنووسان.