١٠٠ کەس لە پەلاماری زایونییە شارۆچکەنشینەکان بۆ سەر جەماوەری فەلەستین بریندار بوون
مانگی سووری فەلەستین شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە ڕایگەیاند: 100 کەس لە هێرشی زایونییە شارۆچکەنشینەکان بۆ سەر جەماوەری فەلەستین لە باشووری نابلۆس بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە ئەلجەزیرە، مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند کە زایونییە شارۆچکەنشینەکان هێرشیان کردە سەر فەلەستینییەکان لە شارۆچکەی “حەوارە” کە لە باشووری شاری نابلۆس دا ھەڵکەوتووە.
به پێی ئه م ڕاپۆرته ، زایونییە شارۆچکەنشینەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ترۆمبیل و خانووی فەلەستینییەکان له حەواره و له گەڵیان دا تێکھەڵچوون.
ئاژانسی هەواڵدەریی فەلەستینیی شەهاب بڵاویکردەوە، لە هێرشی زایونییە شارۆچکەنشینەکان باڵەخانەیەک ئاگری تێبەردراوە و دەیان ئۆتۆمبێلی فەلەستینیش تێکشکێنراون.
مانگی سووری فەلەستین بڵاویکردەوە، زایونییە شارۆچکەنشینەکان ڕێگرییان لەو کارمەندە پزیشکییانەش کردووە کە ڕەوانەی شوێنی ململانێکان کرابوون بۆ ڕاگەییشتن بە برینداران.