نوێکردنەوەی ماوەی مانەوەی نقا حامید پەیامنێری پرێس تی ڤی لەبەر ڕووماڵکردنی ڕاستییەکانی قەسرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i446880-نوێکردنەوەی_ماوەی_مانەوەی_نقا_حامید_پەیامنێری_پرێس_تی_ڤی_لەبەر_ڕووماڵکردنی_ڕاستییەکانی_قەسرە
پارێزەری نقا حامید پەیامنێری گیراوی پرێس تی ڤی ڕایگەیاندووە کە ئەم خانمە پەیامنێرە ڕۆژی ڕابردوو لە دادگای سەربازی سالمدا ئامادە بووە و تۆمەتبار کراوە بەوەی کە لە ژێر ڕووکەشی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی گوندی قەسرە بەنیازی دنەدانی خەڵک بووە.
(last modified 2026-09-19T15:54:53+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2026 19:24 Asia/Tehran
  • نوێکردنەوەی ماوەی مانەوەی نقا حامید پەیامنێری پرێس تی ڤی لەبەر ڕووماڵکردنی ڕاستییەکانی قەسرە

پارێزەری نقا حامید پەیامنێری گیراوی پرێس تی ڤی ڕایگەیاندووە کە ئەم خانمە پەیامنێرە ڕۆژی ڕابردوو لە دادگای سەربازی سالمدا ئامادە بووە و تۆمەتبار کراوە بەوەی کە لە ژێر ڕووکەشی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی گوندی قەسرە بەنیازی دنەدانی خەڵک بووە.

خالید مەحاجەنە بە وەدرۆخستنەوەی ئەم تۆمەتە جەختی کرد کە نقا حامد لە چوارچێوی بەجێهێنانی ئەرکی پیشەیی خۆیدا کاری پەیامنێری ئەنجام داوە. بەم حاڵەشەوە دادگای سەربازی سالم بڕیاریدا ماوەی مانەوەی نقا حامید لە گرتووگە بۆ شەش ڕۆژی دیکە زیاد بکات، لە کاتێکدا کە کاربەدەستانی بەشی لێکۆڵینەوە خوازیاری نوێکرانەوەی ١٢ ڕۆژەی مانەوەی لە گرتووگە ببوون. پارێزەرەکەی نقا حامید هەروەها داخوازی پێداچوونەوەی خۆی ئاراستەی دادگای سەربازی کردووە. بڕیارە کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بەم داخوازە سێشەممەی داهاتوو بەڕێوە بچێت. هێزە سەربازییەکان ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە هەنگاوێکدا بە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی پشکنین و ڕاگرتن لە نزیک شاری تەقوع لە بەیتلحەم، نقا حامید پەیامنێری کەناڵی پرێس تی ڤییان ڕفاند و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.