گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین هەڵمەتەکەی ئەریحایان پیرۆزبایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i415599-گرووپەکانی_خۆڕاگریی_فەلەستین_هەڵمەتەکەی_ئەریحایان_پیرۆزبایی_کرد
بزووتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین هەڵمەتی شەهادەتخوازانەی ئەریحایان لە گەلی فەلەستین پیرۆزبایی کرد و ڕایگەیاند؛ ئەم هەڵمەتە لە چوارچێوی تۆڵەسەندنەوەی جەنایەتەکانی داگیرکەران و شارۆچکەنشیان ئەنجام دراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2023 06:51 Asia/Tehran
  • گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین هەڵمەتەکەی ئەریحایان پیرۆزبایی کرد

بزووتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین هەڵمەتی شەهادەتخوازانەی ئەریحایان لە گەلی فەلەستین پیرۆزبایی کرد و ڕایگەیاند؛ ئەم هەڵمەتە لە چوارچێوی تۆڵەسەندنەوەی جەنایەتەکانی داگیرکەران و شارۆچکەنشیان ئەنجام دراوە.

لە هەڵمەتێکی شەهادەتخوازانەدا لە نزیکی "ئەریحا" هەڵکەوتوو لە کەرتی ڕۆژاوا، شارۆچکەنشینێکی ئیسراییلی، بە زەبری گوللە کوژرا. ئەنجامدەری ئەم هەڵمەتە، لە کاتی هەڵاتنیدا تەقەی کرد لە ئۆتۆمبیلێکی دیکەی زایۆنییەکان  و چوار زایۆنی دیکەی بریندار کرد.

بزووتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین "حەماس" لە کاردانەوە بە هەڵمەتی شەهادەتخوازانەی ئەریحا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ جەنایەتەکانی زایۆنییەکان بە هەڵمەتی زیاتر لە هەر شوێنێکدا وەڵام دەدرێتەوە.

«عبداللطیف القانوع» وتەبێژی بزووتنەوەی حەماسیش لە کاردانەوە بەو هەڵمەتە وتی: ئەم هەڵمەتە لە ئاراستەی وەڵامدانەوەی جەنایەتەکانمی ڕژێمی زایۆنی و شارۆچکەنشیناندایە کە دوایینیان، پەلاماری دڕندانەیان بۆسەر خەڵکی ئێمە لە حەوارەی نابلۆسدا بوو.

بزووتنەوەی "جەهادی ئیسلامی"یش بە پیرۆزبایی کردنی هەڵمەتە قارەمانانەکەی ئەریحا، ئازایەتی و بوێریی هەڵمەتبەرەکەی پەسن دایەوە و خوازیاری بەردەوام بوونی هەڵمەتی دژەزایۆنی بۆ تۆڵە کردنەوەی جەنایەتەکانی دژ بە گەلی فەلەستین بوو.

هەروەها "لیژنەکانی خۆڕاگریی فەلەستین" لە بەیاننامەیەکدا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دوژمن تەنیا بە زەبری چەک پێشی پێ دەگیردرێ داوای لە هەموو چین و توێژێکی گەلی فەلەستین کرد تا بۆ داکۆکی لە خەڵکی شارۆچکەی حەوارەی نابلۆس لە هەڵمەت بردن بۆ دوژمنی زایۆنی بێنە مەیدانەوە و هەرچی خێراتر لیژنەگەلی پشتیوانیی جەماوەری بۆ بەرەنگاربوونەوەی زایۆنییەکان پێک بێنن.

شایانی باسە هەڵمەتی شەهادەتخوازانە لە نزیکی ئەریحا لەکاتێدایە کە دەیان شارۆچکەنشینی ئیسراییلی لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن، پەلاماریان کردە سەر گوندی فەلەستینیی حەوارە لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا  و گوندەکانی دەڤەری ئەو ناوچەیە و ماڵ و سامان و ئۆتۆمبیلی فەلەستینییەکانیان ئاور تێبەردا. لە کاتی ئەم پەلامارەدا، سەد ئۆتۆمبیلی فەلەستینی ئاوریان تێبەردرا، چل ماڵیش لە ئاستێکی بەربڵاو و سی و پێنج ماڵیش بە ڕادەیەکی کەم سووتان.