گۆترێش باروودۆخی ناوچە فەلەستینیەکانی بە دۆزەخ شوبهاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i415683-گۆترێش_باروودۆخی_ناوچە_فەلەستینیەکانی_بە_دۆزەخ_شوبهاند
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە شوبهاندنی ناوچە فەلەستینییەکان بە دۆزەخ پێداگریشی کرد کە فەلەستینییەکان گیانیان لە مەترسیدایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2023 08:33 Asia/Tehran
  •  گۆترێش باروودۆخی ناوچە فەلەستینیەکانی بە دۆزەخ شوبهاند

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە شوبهاندنی ناوچە فەلەستینییەکان بە دۆزەخ پێداگریشی کرد کە فەلەستینییەکان گیانیان لە مەترسیدایە.

ئانتۆنیۆگۆترێشی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: فەلەستینییەکان لە دۆزەخیدا دەژین کە بەردەوام گیانیان لە مەترسیدایە و کۆمەڵگای جیهانی دەبێ بۆ دەستەبەر کردنی ڕێزگیردران لە یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکان، بە هەموو تواناوە بێتە مەیدان.

کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش باروودۆخی ناوچە داگیرکراوەکانی بۆ فەلەستینییەکان بە کارەساتبار وەسف کرد. "ڤوڵکەر تورک" وتی: هێزی ئاسایشیی ئیسراییل بەردەوام بە زەبر و زۆرێکی مەرگهێن دژ بە فەلەستینییەکان دەجوڵێتەوە.

داگیرکرانی فەلەستین کە زیاتر لە نیوەسەدەیە بەردەوامە، بۆتەهۆی پەرەسەندنی بازنەی بێوەری کرانی فەلەستینییەکان لە خاوەنێتی ماڵ و سامانیان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەژارتر بوونیان و بنپێکرانی بەردەوام و پڕمەترسیی مافە سەرەتاییەکانیان، لەوان مافی ژیان.