تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو
ئادار 13, 2023 13:39 Asia/Tehran
سەرچاوە عیبرییەکان باسی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراویان کردووە لە باکووری فەلەستین داگیرکراودا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەرییەکی فەلەستینی، میدیاکانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە وایان بڵاو کردەوە کە؛ ئەو ڕووداوە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە بووە کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا جێگیرکراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە؛ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە لە بە خەستی بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیای ئیسرائیلی، تەقینەوەیەکیش لە ناوچەی «مەچدۆ»یان «تەل ئەلموتسەلم» ڕوویداوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی هۆکاری تەقینەوە گوماناوییەکە ھەروا بەردەوامە.
سەرپەیڤ