هێرشی وەزیری توندڕەوی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئیبراهیمی + ڤیدیۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i417399-هێرشی_وەزیری_توندڕەوی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_مزگەوتی_ئیبراهیمی_ڤیدیۆ
وەزیری توندڕەوو ڕەگەزپەرستی کابینەی ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی پلانەکانی ئاژاوەگێڕانەی هێرشی کردە سەر مزگەوتی ئیبراهیمی لە شاری هێبرۆن لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2023 10:36 Asia/Tehran
  • هێرشی وەزیری توندڕەوی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئیبراهیمی + ڤیدیۆ

وەزیری توندڕەوو ڕەگەزپەرستی کابینەی ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی پلانەکانی ئاژاوەگێڕانەی هێرشی کردە سەر مزگەوتی ئیبراهیمی لە شاری هێبرۆن لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن.

"ئیتامار بن گوێر" وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی، ڕۆژی چوارشەممە درێژەی بە کردەوەی ئانتریک کارانەی بەرپرسان و شارۆچکەنشینە زایونییەکان  دا بە هێرش کردنە سەر مزگەوتی ئیبراهیمی لە شاری «ئەلخەلیل» لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوا و سوکایەتیی بەم شوێنە پیرۆزە کرد .

بە بۆنەی ساڵڕۆژی داگیرکردنی فەلەستین لە لایەن زایۆنیستەکانەوە، لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە سووکایەتی کردن بە شوێنە پیرۆزەکان دەستی پێکردووە.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی فەلەستین  ئەم کارەی وەزیری توندڕەوی زایۆنیی بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای پیرۆزگەو پەرستگاکانی موسڵمانان زانیوە.

«شێخ حاتەم ئەلبەکری» وتیشی:  هێزە داگیرکەرەکان و دانیشتوانی زایۆنیستی کاریان بۆ پیسکردنی شوێنە پیرۆزەکانی تەقسیم کردووە، و ڕێگەدان بە بردنی  ئاڵای داگیرکەران بۆنێو مزگەوت و سەمای ئازادانەی شارۆچکەنشینەکان لە ناوەوە و دەرەوەی مزگەوت و کایەی ئاگرو تەرەقە لە حەوشەی مزگەوتەکەدا هەوڵێکە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە بۆ زاڵبوون بەسەر مزگەوتی ئیبراهیمی و ناوچەکانی دەوروبەری و گۆڕینی بۆ شوێنێکی جولەکەکان.