ئامادەبوونی هەزاران فەلەستینی لە نوێژی بەیانیی مزگەوتی ئەقسا
نیسان 28, 2023 14:23 Asia/Tehran
ئەمڕۆ (هەینی) لە کەشێکی مەعنەویدا لە مزگەوتی ئەقسا، هەزاران فەلەستینی بە ژن و پیاو و منداڵەوە نوێژی بەیانیان بەجێ ھێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەمڕۆ نوێژی بەیانی لە مزگەوتی ئەقسا بە دروشمی «کازیوەی بابولڕەحمە» و جەختکردنەوە لەسەر شوناسی ئیسلامیی ئەم شوێنە و وەک نیشانەی دژایەتیکردنی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ زەوت کردنی ئەم «دەرکە»یە و کردنی بە پەرستگەی جولەکەکان بەجێ ھێندرا.
ئامادەبوونی هەزاران فەلەستینی لە نوێژی بەیانیی مزگەوتی ئەقسا لە کاتێکدا بوو کە سوپای زایۆنی ڕێگری لە هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینیەکان بۆ ئەم مزگەوتە دەکرد.
مزگەوتی ئەقسا وەک هێمای سەرەکیی شوناسی ئیسلامی – فەلەستینیی شاری قودس هەمیشە ئامانجی کردەوەی تێکدەرانەی ڕژێمی داگیرکەری قودس بووە.