هەژماری شەهیدانی شەڕی غەزە گەیشتوەتە 43712 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i432887-هەژماری_شەهیدانی_شەڕی_غەزە_گەیشتوەتە_43712_کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە لە بەیاننامەیکدا لە چوارسەد و چوارەمین ڕۆژی شەڕ ڕایگەیاند ئەرتەشی تیڕۆر لە بیست و چوارکاتژمێری ڕابردوودا حەوت کوشتاری دیکەی دژی خەڵکی سیڤیلی ئەو کەرتە ئەنجام داوە
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2024 07:11 Asia/Tehran
  • هەژماری شەهیدانی شەڕی غەزە گەیشتوەتە 43712 کەس

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە لە بەیاننامەیکدا لە چوارسەد و چوارەمین ڕۆژی شەڕ ڕایگەیاند ئەرتەشی تیڕۆر لە بیست و چوارکاتژمێری ڕابردوودا حەوت کوشتاری دیکەی دژی خەڵکی سیڤیلی ئەو کەرتە ئەنجام داوە

ئەو وەزارەتخانەیە وتی لەو پەلامارانە دا 47 فەلەستین شەهید بوونە و سەد و هەشتاو دوو فەلەستینی دیکەش بریندار بوونە. هێشتا تەرمی بڕێک لە شەهیدەکان لە ژێر دارو پەردوودا ماونەتەوە. لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر ناوچەیەک لە نزیکی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوری کەرتی غەزەش ژومارێک شەهید بوون لە هەمان پێناودا ڕێکخراوی چاودێری مافی مڕۆڤ ڕایگەیاند ڕژێمی زایونیستی لە کۆچی بە زۆرەملێ و برسێیەتی وەک چەکی جەنگی لە کەرتی غەزە کەڵک وەردەگرێت. وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند ژوماری شەهیدانی غەزە تا ئێستا گەیشتووەتە  چل و سێ هەزار و حەوتسەد و دوازدە کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە سەد و سێ هەزار و دووسەد و پەنجاو هەشت کەس. زیاتر لە دە هەزار کەسیش لە غەزە بێ سەروشوێن بوونە و لە ژێر داروپەردووەکاندان.