ئامادەبوونی پڕسۆز و خرۆشی خەڵکی غەززە لە مزگەوتی ئەقسا لە یەکەم شەوی مانگی ڕەمەزان
ئادار 02, 2025 18:55 Asia/Tehran
دوێنێ لە فەلەستین یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بوو و شاروومەندان لە ڕەفەح هەڵکەتوو لە باشووری کەرتی غەززە لە نێو ماڵە ڕووخاوەکاندا بەربانگێکی بە کۆمەڵیان کرد.
سەرباری بارودۆخی نا لەباری مرۆیی لە غەززە حەفتا هەزار فەلەستینی لە یەکەم شەوی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە مزگەوتی ئەقسا بە دەوری یەکدا کۆبوونەوە و ڕێ ڕەسمی عیبادی خۆیان هەر وەک ڕابردوو بەجێ هێنا. بەشداری پڕسۆز و خرۆشی خەڵکی فەلەستین لە نوێژەکانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە کاتێکدایە کە دانیشتووانی غەززە خۆراک و خواردنی خۆیان لەگەڵ یەکتری دابەش دەکەن و پاڵپشتیی یەکتر دەکەن. هەروەها لە دەوروبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززەش دانیشتووانی غەززە بەربانگێکی بە کۆمەڵیان وەڕێخست.