شەهادەتی ٦٤٢ فەلەستینی لە کاتی دامەزرانی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە
ناوەندی مافی مڕۆڤی غەززە ڕایگەیاند؛ ٦٤٢ فەلەستینی لە کاتی دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا شەهید کراون . ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ڕایگەیاند؛ دۆخی غەززە هەروا کارەساتبارە .
ناوەندی مافی مرۆڤی غەززە ڕایگەیاند کە لەکاتی دامەزراندنی ئاگربەستەکەوە تا ئێستا ، ڕۆژانە 408 فەلەستینی شەهید بوون کە لە نێویاندا 197 منداڵ و 85 ژن و 22 کەسی بەساڵاچوو، دەبیندرێت کە لەسەتا چل و حەوتیان شەهیدن. لەم ماوەیەدا هەروەها هەزار و ٦٤٣ کەسی دیکەش بریندار بوونە. هەوڵی ڕژێمی زایونی بۆ پێشێلکردنی ئاگربەست لە غەززە تەنها بە کوشتن و بۆردومانی ڕۆژانە بەرتەسک نەبووەتەوە. ئەو ڕژێمە هەروەها ڕێگەی نەداوە ڕۆژانە ٦٠٠ بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی بچنە ناو غەززەوە. ماڵپەڕی فەلەستینی ڕیسالە نێت هەروەها ڕایگەیاندووە کە قەیرانی غەززە ئیدی تەنیا بە کەمیی خۆراک یان دەرمان بەرتەسک نابێتەوە ، بەڵکو ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاریی پزیشکی و بەڕێوەرایەتی شارەکانیش دەگرێتەوە و زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی ڕووبەڕووی بارودۆخێکی بێوێنەی سەختی گوزەران کردووەتەوە. شارەوانیی غەززە ڕایگەیاند؛ ئەو شارە نزیکەی دوو هەفتەیە ڕووبەڕووی قەیرانێکی بێ وێنەی دابینکرانی ئاو بووەتەوە و زیاتر لە سەتا هەشتاو پێنجی شارەکە بە تەواوی لە ئاو بێبەش بووە. هەروەها کەمیی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی قەیرانێکی دیکە لە کەرتی غەززە دروست دەکات. نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچەیە ڕووبەڕووی کەمیی بەرچاوی دەرمانە سەرەکییەکان بوونەتەوە. کۆمیساریای باڵای مافی مڕۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ڕایگەیاند؛ دۆخی غەززە هەروا کارەساتبار ماوەتەوە و فەلەستینییەکان بە گولـلەی سوپای زایۆنی کۆمەڵکوژ دەکرێن.