بەردەوامیی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i446506-بەردەوامیی_پەلاماری_ئاسمانی_و_تۆپخانەیی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_کەرتی_غەززە
سوپای ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە چڕتر کردەوە و بە هێرشی ئاسمانی، تۆپخانەیی و تەقەی بەرفراوان گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە و ناوچەکانی باکووری کەمپی بورەیجی کردە ئامانج.
(last modified 2026-09-04T14:51:06+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2026 18:18 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە

سوپای ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە چڕتر کردەوە و بە هێرشی ئاسمانی، تۆپخانەیی و تەقەی بەرفراوان گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە و ناوچەکانی باکووری کەمپی بورەیجی کردە ئامانج.

ناوچەکانیی دەوروبەری سینافور لە ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی ئەلتوفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە، ناوەڕاستی کەرتی غەززە و ناوچەکانی باکوری کەمپی بورەیج کەوتنە بەر دەسڕێژی گولـلە و هێرشی تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی.هاوکات هەلیکۆپتەرە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بە شێوەیەکی بەرفراوان تەقەیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کرد، درۆنێکی زایۆنیش تەقەی لە گەڕەکی زەیتون کردووە کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارەکەدا هەڵکەوتووە.هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیش گەڕەکی ئەتوفاحیان لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە بۆردومان کرد و لە هێرشێکی دیکەیشدا، ناوچەی دەوروبەری شەقامی موشتەهی لە گەڕەکی شوجاعییەییان کردە ئامانج کە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە هەڵکەوتووە.