درێژەی تاوانکاریی رژیمی زایۆنیستی لە ناوچە جیاجیاکانی غەززە
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: لە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو، پێنج کەس شەهید و بیست و دوو کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی شەڕ دژی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا، ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە حەفتاو چوار هەزار و ٤٨٠ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٥هەزار و ٥٣٩ کەس. ناوەندی موتاڵای دیلکراوانی فەلەستینیش لەحاند خەمساردیی پزیشکی و نەخۆشخانەیی لەبەرامبەر هەزار و پێنج سەد دیلی فەلەستینی نەخۆش لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنیستی هۆشداریی داو وتی: ئەو کەسانە بەرەوڕووی مەرگی هێواش و بەرە بە بەرەن. بەسەدان دیلی فەلەستینی لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنیستی تووشی نەخۆشیی مەترسیداری وەک، شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی گورچیلە، دڵ، ڕەقبوونی دەمارەکان، شەکرەو پەستانی خوێنن.