حەماس: ڕژێمی زایۆنی بەئەنقەست کارەساتی مرۆیی لە غەزە قووڵتر دەکات
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی بە ئەنقەست کارەساتی مرۆیی لە غەزە تەشەنە پێ دەدات، پێیداگرت کە بەرپرسیارێتی ئەم دەستدرێژییانە لە ئەستۆی ئەنجومەنی ئاشتییە.
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: ڕژێمی زایۆنی بە ڕێگریکردن لە هاتنی کەرەستە و شتومەکی پێویست بۆ کەرتی غەزە، بە سەرنجدان بەوەش کە وەرزی سەرما و سۆڵە دەست پێبووە، بە ئەنقەست کارەساتی مرۆیی لەم ناوچەیە قووڵتر و بەربڵاوتر دەکات. ئەم بزووتنەوەیە ڕاشیگەیاند کە بەرپرسیارێتی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ئەستۆی ئەنجومەنی ئاشتی و نیکۆلای میلادینۆف"ی نوێنەری باڵای ئەم ئەنجومەنەیە، و کەمتەرخەمیی ئەوان بۆتە هۆی بەربڵاوتربوونی کێشە و ئارێشە و ڕەنج و ئازاری ئاوارەکانی غەززە.
هەروەها داوای لە ناوبژیوانان، وڵاتانی گەرەنتیکاری ئاگربەس کرد کە ڕژێمی زایۆنی ناچار بکەن بە جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆلی مرۆیی، بۆ ئەوەی یارمەتییەکان بگەنە غەززە.