فەلەستین
-
ژنانی زیندانی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی زایۆنییەکان هێمایی خۆڕاگرین
کانونی دوھەم 21, 2025 06:04ژنە دیلە فەلەستینییەکان کە دوابەدوای ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی ئازاد کراون، غەززە بە هێمای بەرخۆدان و خۆڕاگری وەسف دەکەن و پەیامی ئەمەگداریی خۆیان بە خوێنە ڕژراوەکان لە ڕێگای ئازادی ڕاگەیاند.
-
ژماری شەهیدانی غەززە لە ٤٧ هەزار و بریندارانیش لە ١١١ هەزار تێپەڕی
کانونی دوھەم 20, 2025 18:22وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و٣٥ کەس.
-
کاول بوونی ٩٢%ی ماڵەکانی غەززە
کانونی دوھەم 20, 2025 16:50نووسینگەی ڕێکخراوی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ٩٢%ی ماڵەکانی کەرتی غەززە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە ڕووخاون و یان زەبری قورسیان لێ کەوتووە .
-
رەفتاری زیرەکانەی قەسام کاتی گۆڕینەوەی گیراوانی زایۆنی
کانونی دوھەم 20, 2025 13:36دیاری دانی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بە سێ ژنی گیراوی زایۆنی لەکاتی پێک گۆڕینەوە و لەچوارچێوەی قۆناخی یەکەمی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە کەتی غەززە، شەپۆلێک لە کاردانەوەی ئەرێنی لە کەشی سایبریدا بەدیهێنا. هێزەکانی قەسام بۆ پێشاندانی سەرکەوتنیان بەسەر رژیمی زایۆنی، هیچ دەرفەتێک بەفیڕۆ نادەن.
-
سوپاسی وتەبێژی قەسام لە میحوەری خۆڕاگریی و ئێران
کانونی دوھەم 20, 2025 12:10وتەبێژی گوردانەکانی شەهید عیزدەین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) وێڕای سوپاس وێژیی و پێزانینی لە ئێران، یەمەن و خۆڕاگریی عێراق لەبەر پشتگرییان لە خۆڕاگریی گەلی فەلەستین، وتی: بەهاوکاریی برادەرانمان لە گرووپە خۆڕاگرەکانی دیکە، ئەنجامێکی نیوەئۆستورەمان خوڵقاند.
-
یەکەم تاقمی دیلە فەلەستینیەکان ئازاد کران
کانونی دوھەم 20, 2025 12:10یەکەم تاقمی دیلکراوانی فەلەستینی شەوی ڕابردوو لەچوارچێوەی پێک گۆڕینەوەی دیل و گیراوان و لەبری ئازادکرانی سێ ژنی گیراوی ئیسرائیلی لە زیندانی "عوفەر"ی رژیمی زایۆنی لە ڕامەڵڵا هەڵکەوتوو لە لێواری رۆژاوای فەلەستین، ئازادکران. ئەو گرووپەی گیراوان و دیلکراوان ٦٩ ژن و٢١ منداڵ لەخۆ دەگرێ.
-
بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە
کانونی دوھەم 19, 2025 18:50سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ و سەرباری ڕاگەیەندرانی فەرمیی جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و حەماس لە غەززە، میدیاکان باسی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆروجۆرەکانی ئەم کەرتەیان کرد.
-
ئەبووزەهری: حەماس وەفادار دەبێت بە خوێنی شەهیدان
کانونی دوھەم 19, 2025 18:02یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی فەلەستین ناسراو بە حەماس جەختی کرد حەماس وەفادار دەبێ بە خوێنی شەهیدان و ئێستا ئیتر کاتی ئازادی دیلەکانمان گەیشتووە.
-
دەسپێکرانی جێبەجێکردی ئاگربڕلە غەززە
کانونی دوھەم 19, 2025 10:17ڕێککەوتنی ئاگربڕی نیوان خۆڕاگری وڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لەم دەقەوە بە فەرمی جێبەجێ کرا.
-
ژماردنی سات وچرکەکان بۆ دەسپێکرانی ئاگربڕلە غەززە
کانونی دوھەم 19, 2025 09:17خەڵکی فەلەستین لە غەززە چاوەڕوانی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ هەتا چەند ساعەتێکی ترن وئەمە جێگای هیوا وهۆمیدە کە بۆمباران وکوشتن وقەڵاچووی خویناوی ڕژێمی زایۆنی دوای ٤٧٠ ڕۆژ ڕابگیردرێت.