ئەلهیندی :هەرجۆرە پەیوەندییەک لە گەڵ ڕژێمی زایونی خنجرێکە لە دڵی ئومەتی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i441739-ئەلهیندی_هەرجۆرە_پەیوەندییەک_لە_گەڵ_ڕژێمی_زایونی_خنجرێکە_لە_دڵی_ئومەتی_ئیسلامی
جێگری سکرتێری گشتیی جیهادی ئیسلامی ڕەخنەی گرت لە بێدەنگی ڕژێمە عەرەبییەکان لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و نەبوونی هەڵوێستی پتەو لە دژی ڕژیم لە دانیشتنەکەی دوحەدا .
(last modified 2025-09-20T11:06:42+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2025 13:29 Asia/Tehran
  • ئەلهیندی :هەرجۆرە پەیوەندییەک لە گەڵ ڕژێمی زایونی خنجرێکە لە دڵی ئومەتی ئیسلامی

جێگری سکرتێری گشتیی جیهادی ئیسلامی ڕەخنەی گرت لە بێدەنگی ڕژێمە عەرەبییەکان لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و نەبوونی هەڵوێستی پتەو لە دژی ڕژیم لە دانیشتنەکەی دوحەدا .

موحەمەد ئەلهیندی  جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی  جیهادی ئیسلامی  فەلەستینی  لە کاردانەوە بە بەیاننامەی  دانیشتنی  بەپەلەی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە، ، وتی: پێویستە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بزانن کە ئیدانەکردن و داوای کۆتاییهێنان بە دەستدرێژی بۆ سەر غەززە بە هیچ شێوەیەک بەس نییە. جێگری سکرتێری گشتیی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین وتی: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی و ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، خەنجەرێک  لە پشتی فەلەستین و دڵی نەتەوەی ئیسلامییە. ناوبراو وتی: حکومەتە ئیسلامیەکان  دەبێ لە بەرامبەر دەستدرێژی  ڕژیمی زایۆنیستی  دەبێ هاوکاری لەگەڵ ڕژیمی داگیرکەر و ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەر ڕابگرن.