فەلەستین
-
شەهیدبوونی ٢٠ فەلەستینی دیکە لە غەززە
کانونی یهکهم 16, 2024 10:19لە ئاکامی بۆردومانی دوێشەوی قوتابخانەی شوێنی حەوانەوەو نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە نزیک نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس لەلایەن سوپای ترۆرەوە، بیست هاووڵاتیی فەلەستینی دیکە شەهیدو دەیان کەسیش بریندار بوون.
-
پێویستە لەبارەی چەکئامێرەکانی سوپای ترۆر لێکۆڵینەوە بکرێ
کانونی یهکهم 16, 2024 13:49"مەحموود بەسەل"ی وتەبێژی ڕێکخراوی یارمەتیدان و فریاکەوتنی غەززە وێڕای ئاماژە بە کەڵک وەرگرتنی سوپای ترۆر لە چەکەمەنی قەدەغەکراو، پێی داگرت؛ ئەرکی سەرشانی ڕێکخراوگەلی مافەوانیی نێودەوڵەتییە، بەدواداچوون بکەن بۆ پرسی کەڵک وەرگرتنی داگیرکەران لە چەکەمەنییە مەترسیدارەکان دژ بە خەڵکی غەززە.
-
زۆربوونی تووندوتیژی و کوشتاری منداڵان لە غەززە
کانونی یهکهم 15, 2024 20:02وتەبێژی سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف کەمبوونی نالەباری خۆراک و خواردن و ئیمکاناتی درمان و پزیشکی بۆ منداڵانی کەرتی غەززەی بە کارەساتبار وەسف کرد و جەختی کرد لەسەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا و پاوەجێ بۆ ڕزگارکردنی گیانی منداڵانی ئەم ناوچەیە.
-
بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
کانونی یهکهم 15, 2024 20:02وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٤ هەزار و ٩٧٦ کەس.
-
گیرانی خۆپیشاندەرانی ئیسراییلی لە قودس
کانونی یهکهم 15, 2024 14:59پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی دوێنێ بە سەرکوت کردنی خۆپیشاندانی شارۆچکەنشینانی ئیسراییلی لە قودس کە بۆ پالپشتی کردنی واژۆکرانی مامەڵەی دیلبەدیل لەگەڵ خۆڕاگریی غەززە کۆ ببوونەوە، دەستی دایە گرتنی ژمارێک لەو خۆپیشاندەرانە.
-
زیاتر لە ٤۰ شەهید و بریندار لە بۆردمانی غەززەدا
کانونی یهکهم 15, 2024 14:58فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە پەلاماردانی خێوەتەکانی ئاوارە فەلەستینییەکان لە ناوەندی پەنابەراندا کە لە ستادیۆمی دەرە لە ڕۆژاوای شاری دەیرولبەلەح هەڵکەوتووە. ئەم پەلامارە کاولکاری و بریندارێکی زۆری لێکەوتۆتەوە.
-
بەیاننامەی حەماس بۆ ئیدانەکردنی کردنەئامانجی خەباتکارانی فەلەستین
کانونی یهکهم 14, 2024 19:15بزووتنەوەی حەماس کردنە ئامانجی خەباتکارانی فەلەستینی لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ئیدانە کرد
-
جەنایەتی نوێی زایۆنیەکان بۆردمانی قوتابخانەی ئاوارەکان لە غەزە
کانونی یهکهم 14, 2024 19:10ڕژێمی زایونی لە تازەترین جەنایەتی خویدا قوتابخانەیەکی لە ڕوژئاوای غەزە بۆردمان کرد و ژومارێکی دیکە لە شاروومەندانی فەلەستینی شەهید و بریندار کرد .
-
قەسام: سێ کوادکۆپتەری زایۆنییەکانمان خستۆتە خوارەوە
کانونی یهکهم 13, 2024 18:50گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاندووە سێ کوادکۆپتەری سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە خستۆتە خوارەوە.
-
دەیان شەهید و بریندار لە جەنایەتە تازەکانی زایۆنییەکاندا
کانونی یهکهم 13, 2024 18:45لە پەلاماری تازەی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردووگای نووسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە زیاتر لە ٣٣ کەس شەهید بوون و ٨٤ کەسیش بریندار و بێسەروشوێن بوونە.