ژماری شەهیدانی غەززە سنووری ٦٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440461-ژماری_شەهیدانی_غەززە_سنووری_٦٠_هەزار_کەسی_تێپەڕاند
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ١١٣ کەس شەهید بوون و ٦٣٧ کەسیش بریندار.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 29, 2025 09:50 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە سنووری ٦٠ هەزار کەسی تێپەڕاند

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ١١٣ کەس شەهید بوون و ٦٣٧ کەسیش بریندار.

لە نێو شەهیدەکاندا ٤٠ کەسیان لەو شاروومەندانەن کە لە کاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە کەوتوونەتە بەر شاڵاوی هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی. بە هۆی پەلامارەکانی سوپای زایۆنییەوە بۆسەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا،٦٠ هەزار و ٣٤ کەس شەهید بوونە و ١٤٥ هەزار و ٨٧٠ کەسیش بریندار. ئەوە لەکاتێکدایە کە هێشتایش هەر هەزاران کەس بێسەروشوێنن و یا تەرمیان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکانی ئەم ناوچەیەدا ماوەتەوە.