ئه‌مریکا له دوای ژیاندنەوەی داعشه/سپاسی تایبه‌ت بۆ سه‌ردار سلێمانی
سه‌رۆکی حزبوڵای لوبنان له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی دا که ئه‌مریکا له دوای ژیانه‌وه‌ی داعشه و وتی: سپاسی تایبه‌تی سه‌ردار سلێمانی و خه‌ڵکی ئێران ده‌که‌م.
سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، سه‌رۆکی حزبوڵای لوبنان له نوێترین لێدوانی خۆی سه‌باره‌ت به ئازاد بوونی شاری بوکه‌ماڵ ڕاوبۆچوونی خۆی ڕاگه‌یاند.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و سه‌باره‌ت به شه‌ڕی بوکه‌ماڵ وتی: ئه‌مریکاییه‌کان بۆ تیرۆریسته‌کانی داعش پشتیوانی ئاسمانیان دروست کردبوو، هێزه‌کانی ئه‌مریکا پاگه‌نده‌یان ده‌کرد که له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژه داعش له سووریا‌ن، نه‌ک له‌م ناوچه داعشیان نه‌کرده ئامانج به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌شیان له ڕووسیا کرد بوو که له ئه‌گه‌ری هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر داعش له بوکه‌ماڵ، هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هێزه‌کانی سوپای سووریا و به‌ره‌ی خۆڕاگری له ڕۆژئاوای چۆمی فورات.
نه‌سروڵا جه‌ختی کرد که ئه‌مریکا زانیاری زۆر گرنگ و وردی سه‌باره‌ت به هێزه‌کانی به‌ره‌ی خۆڕاگری و سوپای سووریا به تیرۆریسته‌کانی داعش دابوو، هه‌روه‌ها شه‌ڕی ئینترنتی دروست کردبوو تاکوو کاریگه‌ری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌کانی سووریادا هه‌بێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م ئه‌گه‌ره هه‌یه که تیرۆریسته‌کانی داعش به‌یانی ڕیشیان بتاشن و ببنه ئه‌ندامی هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا که ئه‌مریکا پشتیوانیان لێده‌کات.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مریکا ده‌یویست که داعشییه‌کان تاکوو دواین چرکه له بوکه‌ماڵ بمێننه‌وه و له به‌رانبه‌ر هێزه‌کانی سوپای سووریا شکست نه‌هێنن ته‌نانه‌ت بڕێک له ئه‌ندامانی داعش له ڕێگه‌ی ئاسمانه‌وه گوازراونه‌ته‌وه. ئه‌مریکاییه‌کان به ده‌یان جار وتبوویان که شکست دانی داعش لانی که‌م ۳۰ ساڵ کات ده‌بات.
سه‌رۆکی حزبوڵای لوبنان له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ئه‌مریکا هێشتا له تیرۆریسته‌کانی داعش پشتیوانی ده‌کات و له‌م دواییه خودی ئه‌ردۆغان که هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته کردبوو هه‌ر بۆیه ئه‌مریکا له دوای بوژانه‌وه‌ی داعشه که ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی ببینه‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی سپاسی تایبه‌تی خه‌ڵکی ئێرانی کرد و وتی: ده‌بێت له کۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ردار سلێمانی، ڕێبه‌ری ئێران و هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی ئێران سپاس بکه‌ین که له‌م قه‌یرانه له ته‌نیشت خه‌ڵکی ناوچه‌که بوون، ده‌بێت له‌وان سپاس بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌ک بڕێک وڵاتی عه‌ره‌بی دژی ئێران لێدوان بده‌ین.
ئه‌و له کۆتایدا جه‌ختی کرد: نابێت سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعش ئێمه له مه‌ترسی تیرۆری داعش ناغافڵ بکات و ده‌بێت بزانین ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات تاکوو دوباره داعش ببوژێنێته‌وه و به‌م جۆره ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌ی خۆڕاگری ببێته‌وه.