نێچیروان بارزانی ،لە ڕێگەی دووپاتکردنەوەی هەڵەکانی مەسعوود بارزانی
نێچیروان بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی وتووێژکردنی جیددی لەگەڵ بەغدا، بەنیازە وێڕای کەمکردنی گرفتەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری ئابووری دا، هۆی ئەم گرفتانەش بگەڕێنێتەوە بۆ سیاسەتەکانی بەغدا .
کوردستانی ئێراق ڕۆژانی ئاڵۆزی خۆی تێپەڕ دەکات .
لێنەهاتوویی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانی مزو موچەی فەرمانبەرانی ئەم ناوچەیەو پەرەسەندنی گرفتەکانی خەڵک بووەتە هۆی هاتنەدی ناڕەزایەتی بەدژی حکومەت.
سەرباری ئەمەش دوو پارتی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیش وێڕای هاودەنگ بوون لەگەڵ خەڵک و ناڕەزایەتییەکان، لە کابینەی حکومەت چوونەدەر .
ئەم ڕەوشە بووەتە هۆی ئەوەی کە ژومارێک لێکۆڵەر باسی ئەگەری ڕووخانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخەنە ڕوو.
بێ گومان، ڕەوشی ئاڵۆزی ئێستای هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەنجامی بێ ئەگبیری و لێنەهاتوویی سیاسی بووە .
لەحاڵێکدا کە ئێراق بە شکستی داعش گەیشتووەتە قۆناخێکی نوێ و پێویستی بە سەقام و هێوری بە ئامانجی ڕاگەیشتن بە ڕەوشی ئاوارەکان و لێقەوماوان لەبەر پەلاماری سێ ساڵەی داعش هەبوو، مەسعوود بارزانی سەروکی پێشووی هەرێمی کوردستان بە سەودای سەربەخۆیی ، ڕیفراندۆمی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستان لەئێراقی لە بیست و پێنجەمی سپتەمبەری ڕابردوو بەڕێوە برد .
ئەم ڕیفراندۆمە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بوو بەرامبەر سەروەریی نیشتمانیی ئێراق .
لەم ڕووەوە دەوڵەتی ئێراق بە گرتنەبەری هەڵوێستێکی بەبڕشتانە وێڕای گەمارۆدانی هەرێمی کوردستان، کۆنترۆڵی کەرکووک و هەندێ ناوچەی کێشە لەسەری دیکەیان ، بەدەستەوە گرت .
ئەم گۆڕانکارییانە بووە هۆی پەرەسەندنی کێشەوناکۆکی لەنێوان هەولێرو بەغدا .
گەرچی هەرێمی کوردستان بەرلە گەمارۆ دران لە لایەن بەغداش بەرەوڕووی گرفتی ئابووری توند و ناڕەزایەتی جەماوەری ببوو، بەڵام پەرەسەندنی ناکۆکییەکان ئەم گرفتانە و ناڕەزایەتییەکانیشی دوو ئەوەندە کردەوە .
دەوڵەتی بەغدا لە هەمان سەرەتاوە دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی کۆپرسیەکەی کرد .
دەوڵەتی بەغدا ئێستا کە دەزانێ هەولێر هۆگری وتووێژە ، دەستپێکردنی هەرچەشنە وتووێژێکی بەستوەتەوە بە ڕاگەیاندنی ڕەسمیانەی ڕێبەرانی هەرێم سەبارەت بە بەتاڵ بوونی ئەنجامی کۆپرسیەکە.
بەم حاڵە گەرچی حکومەتی هەرێم لەسەر پێویستی وتووێژلەگەڵ بەغدا پێداگری دەکات بەڵام ئامادەش نییە لە چوارچێوەی نەتەوەیی ئێراق دا چالاکی بکات .
لەحاڵێکدا کە ریفراندۆمی جیایی ، بنپێکردنی ئاشکرای دەستووری ئێراقە و بایکۆتە سەپێندراوەکان لەلایەن بەغدا بە دژی هەولێریش بەرگری دەوڵەتی ئێراق لە سەروەریی نیشتمانیی ئەم وڵاتە بوو، بەڵام نێچیروان بارزانی لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بەغدا لە فڕگەکان وەک ئامرازی گوشار بەدژی هەرێمی کوردستانی ئێراق، کەڵک وەردەگرێ .
لە ڕاستی دا نێچیروان بارزانی هەوڵ دەدات گرفتی ئابووری ئێستا لە هەرێم ببەستێتەوە بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی بەغدا .
ئەم ڕادەربڕینانە نیشانەی ئەمەیە کە هێشتا کاربەدەستانی هەرێم ، شکستی ستراتژیکی هەڵەی رفیراندۆمی جیایی و لاوازبوون لەبەرامبەر بەغدایان قەبووڵ نەکردووە .
لەلایەکی دیکەوە، ئەم بیرۆڕایانە نیشان دەدات نێچیروان بارزانی کە بە چەشنێک کەسایەتی یەکەمی هەرێمی کوردستانە، بەنیازە گرفتەکانی هەرێمی کوردستان تەنیا ببەستێتەوە بە بواری ئابووری .
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە چوونەدەری دوو پارتی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە کابینەی هەرێمی کوردستان تەنیا لەبەر بواری ئابووری نییە بەڵکوو ناڕەزایەتی بەرامبەر پاوانخوازیی پارتی دیمۆکرات و پێبەند نەبوونی بە یاساوڕێسای دیمۆکراتیکیشە.
بەسەرنجدانی ئەم هەڵوێستە، دەتوانین بڵێن نێچیروان بارزانی پێی ناوەتە ڕێگا هەڵەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی ئێراقەوە .