کانونی دوھەم 05, 2018 14:06 Asia/Tehran
  • پەسەند کرانی یاسای

کردەوەی پەرلەمانی ئیسرائیل بۆ پەسەند کردنی یاسای سزای ئیعدام بۆ ئەو فەلەستینیانەی کە ئۆپراسیۆنی شەهادەت خوازانە ئەنجام دەدەن بەرەوڕووی کاردانەوەی جۆربەجۆری کاربەدەستانی فەلەستینی و یەکێتیی ئەورووپا بووەوە .

پەرلەمان(کنست)ی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو  یاسای سزای  ئیعدامی بۆ ئەو فەلەستینییانەی کە دەست دەدەنە ئۆپراسیۆنی  شەهادەت خوازانە   بە 52 دەنگی ئەرێ  و 42 دەنگی نا، پەسەند کرد  .

دوای بڕیاری ددوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ناساندنی قودسی داگیرکراو  وەک  پێتەختی ڕژێمی  زایۆنیستی ، هەوڵی دژە فەلەستینیی  ئیسرائیل  و ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو  پەرەی سەندووە  .

کنست  ی ڕژێمی زایۆنیستی  ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو یاسای قودسی یەکپارچەی ، پەسەند کرد  .

بەپێی ئەم یاسایە   قودس  دەکەوێتە ژێر چاوەدێری و کونترۆڵی تۆکمەوتەواوی  ڕژێمی زایۆنیستی  و  دابەشکرانی قودس   جگە بە ڕەزامەندی  هەشتا ئەندام لە 120  ئەندامی کنست، مومکین نابێت  .

هەرلەم حاڵەدا دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سێ شەممەی ڕابردوو  هەڕەشەی کرد لەبەر ئەوەی  پێکهاتەی  خۆبەڕێوەبەری فەلەستین  نایەوێ لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاشتی بکات،  داکۆکییەکانی ماڵی  خۆی لەو پێکهاتەیە  دەپچڕێنێ.

پەسەند کردنی  یاسای سزای ئیعدامی فەلەستینیانی شەهادەت خواز  سێیەمین هەوڵی  گرینگی دژە فەلەستینی  ئیسرائیل و ئەمریکا د وای بڕیاری شەشەمی دیسەمبەری  ترەمپ سەبارەت بە قودسە کە  خاڵی جیاوازی لەگەڵ  دوو کردەوەی  پێشوو لەمە دایە  کە ئەم یاسایە  توندوتیژی  پەرە پێ دەدات  .

پڕۆژە بڕیاری یاسای سزای ئیعدام  لەلایەن پارتی ئیسرائیل بیتنا ،   بە سەرۆکایەتی  ئاویگدور  لیبەرمەن، وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی پێشکەش کرا  .

لێکدانەوەی ئەم یاسایە نیشان دەدات کە تەنانەت خودی ئیسرائیلییەکانیش  لە دواهاتی بڕیاری ترەمپ  سەبارەت بە قودسی داگیرکراو  دەترسن.

ئامانجی سەرەکی  پەسەند کرانی ئەم یاسایە پێشگیری کردن لە ئۆپراسیۆنی  شەهادەت خوازانەی فەلەستینییەکانە . بەم حاڵە  ئەم یاسایە نەتەنیا  ناتوانێ  ورەی فەلەستینیەکان بۆ   ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی شەهادەتخوازانە  لاواز بکات  بەڵکوو  ئەم  ورەیەش بەهێزتر دەبێت .

هەرلەم پێناوەدا ڕۆژنامەی  زایۆنیستی هائارتس  باسی نیگەرانی ڕێکخراوی  هەواڵگری و ئاسایشیی نێوخۆیی  ڕژێمی زایۆنیستی شاباکی کرد سەبارەت بە کارتێکەری نەرێنی ئەم  یاسایە لەوان پەرەی ژوماری ئۆپراسیۆنەکانی شەهادەتخوازانە و پەرەی ئینتفازە و کەمبوونی ئاسایشی ئیسارئیلییەکان لە وڵاتانی ڕۆژاوایی وعەرەبی  .

بەم پێیە ، لە 120 ئەندامی  کنستی ئیسرائیل تەنیا 52 کەس دەنگیان بەم یاسایە دا و 42 کەس دەنگی نایان دا و 26 کەسیش لەپەرلەمان نەبوون   و بەم شێوەیە ئەم یاسایە پەسەند کرا .

نفتالی بنت، سەروکی فراکسیۆنی خانەی جوو و نداف ئەرگمان ، سەرۆکی شاباک  نەیارانی ئەم یاسایەن.

هەرلەم پێناوەدا  ریاز مالیکی  وەزیری دەرەوەی فەلەستین و ساڵح  عاررۆری  جێگری سەرۆکی  مەکتەب سیاسی  بزووتنەوەی  حەماس  ئەم یاسایەیان  بەنیشانەی ئاشکرای تیرۆریزمی ڕێکخراو  وەسف کرد و سەبارەت بە دواهاتەکانی وشدارییان دا  .

ئەم یاسایە ئەوەندە زاڵمانەیە کە تەنانەت یەکێتیی ئەورووپا لە کاردانەوەیەکی خێرادا، پەسەند کردنی ئەو یاسایەی بە کردەوەیەکی بێ ڕێزی کەرانە و بەپێچەوانەی کەرامەتی مرۆیی ڕاگەیاند  .

سەرپەیڤ