ڕووبەڕوو بوونەوەی جیهانی خوازی و داکۆکی خوازی لە کۆبوونەوەی داڤووس
دوناڵد ترەمپ وەک یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی هەژدە ساڵی ڕابردوودا سەردانی داڤووسی سویسی کردووە تا لە مونتەدای جیهانیی ئابووریی ، ڕێبازی نوێی ئەمریکا لە بەرامبەر بازرگانی جیهانی دا شی بکاتەوە .
سەرۆکی ئەمریکا هەوڵ ئەدا لە وتارەکەی خۆی دا لەم جڤینە و دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆمپانیا تیجارییەکانی ئەمریکا و چالاکانی ئابووری، پەرۆشی و نیگەرانییەکانی لە سیاسەتی داکۆکیکارانەی خۆی لە بەرهەمهێنەرانی نێوخۆی ئەمریکا کەم بکاتەوە .
ترەمپ وەک نوێنەری ڕەوتی نەتەوەخوازی ئابووری لە ئەمریکا، جەخت دەکاتەوە لەسەر فڕێ دانی هەندێ یاسای بەجیهانی بوونی ئابووری وەک سڕینەوەی نرخ نامە گومڕکییەکان ، گواستنەوەی ئازادی هێزی کار و سەرمایە و پێکهێنانی بلۆکی ئابووری چەند لایەنە .
لەبەر ئەوەش ترەمپ لەسەرووبەندی سەردانەکەی بۆ داڤووس نرخ نامەی سەر هاوردەی سەفحەی هەتاوی و مەکینەی جل شۆری بۆ ئەمریکا زیاد کرد و بۆ جارێکی دیکە خوازیاری پێداچوونەوە لە ڕێکخراوی بازرگانی ئازادی ئەمریکای باکووری ناسراو بە نەفتا بوو .
حکومەتی ئەمریکا هیوادارە لەم ڕێگەوە گەشەی بەرهەمی پیشەسازی لەم وڵاتە زیاد بکات و دەرفەتی نوێی کار بۆ کرێکارانی ئەمریکی بە دەست بێنێ .
بەم حاڵەوە پێ ناچێ شەریکە بازرگانییەکانی ئەمریکا یان زۆربەی چالاکانی بیانی لە بواری بەرهەمی پیشەسازی لە ئەمریکا، پاسادان و بەڵگەکانی ترەمپ و نەتەوەخوازانی ئابووریی ئەمریکا قەبووڵ بکەن .
ئاشیش کۆمار سن، جێگری بەڕێوەبەری پێوەندییەکانی شۆرای ئاتلانتیک دەڵێڵ : بەرنامەی کاری دانیشتنی داڤووس جەخت لەسەر بە جیهانی سازی دەکاتەوە و وەک پرەنسیپی بنەمایی بۆ بەهێزکردنی ئابووری و ئاسوودەیی گشتی لە هەموو وڵاتانی جیهان سەیری دەکات لەحاڵێکدا کە سیاسەتی داکۆکی لەبەرهەمی نێوخۆیی و ڕوانگەی لە پێشدا ئەمریکای ترەمپ بە هیچ جۆر لەگەڵ ئەوەدا یەک ناگرێتەوە . لە ئاراستەی ئەم دژایەتیانە دا دەوترێ وەبەرهێنانی دەرەکی لە ئەمریکا لەساڵی 2017 دا نیزیکەی سەتی سی وسێ دابەزیوە .
هەڵبەت ئەم وڵاتە ئێستاش گەورەترین پەلکێش کەری وەبەرهێنانی دەرەکی لە جیهان دایە بەم حاڵەوە توندبوونی سیاسەتی داکۆکیکارانە و سەخت گرتن لە کۆمپانییە بیانییەکان لە ئەمریکا ئاستی وەبەرهێنانی دەرەکی لەم وڵاتەی خستوەتە ژێر کارتێکەری خراپ .
وێڕای ئەوەی کە پێش بینی دەکرێ شەریکە گەورەکانی بازرگانیی ئەمریکاش هەنگاوی تۆڵەئەستێنانە بەدژی ئەم وڵاتە جێبەجێ بکەن و نرخ نامە لەسەر هەندێ کاڵای ئەمریکی دانێن.
لەم حاڵەدا هەناردەی ئەمریکا کەم دەبێتەوە و کارو پیشە لەم وڵاتە دەکەوێتە مەترسیەوە .
لەبەر ئەوە ژومارێک لە ئابووری زانان و چالاکانی بواری بازرگانی نێودەوڵەتی لەبارەی سەرهەڵدانی شەڕی نرخنامەیی و دراڤی نێوان دەسەڵاتە گەورەکان وشدارییان داو ە.
ئەزموونی مێژوویی پێشانی داوە ئەم مشت و مڕ و بەرەنگاربوونەوانە تەنیا بە بازرگانی و کاروباری داریی نابڕێتەوە و کێشەی سیاسی و ئاسایشی نێوان وڵاتان و بلوکەکانی لێ دەکەوێتەوە.