کۆمکاری عەرەب ، شووناسی عەرەبی بە کارکردی غەیرە عەرەب
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەب لە حاڵێکدا یەکشەممەی داهاتوو لە عەرەبستان بەڕێوە دەچێت کە بەیاننامەی کۆتایی ڕۆژی ڕابردووی وەزیرانی دەرەوەی ئەم کۆمکارە جارێکی تر سەلماندی کە ئەگەرچی لەسەر بنەمای شووناسی عەرەبی دا پێکهاتووە بەڵام لە خزمەتی بەرژەوەندیی غەیرە عەرەب دایە .
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی ڕابردوو واتە دوازدەی ئاڤریل لە ڕیازی پێتەختی عەرەبستانی سعودی بەڕێوە چوو .
لەبەیاننامەی کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیە ئاماژە کرایە دوو پرسی هەڵکەوتەی ئێستای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین واتە قەیرانی سوریا و پرسی قودس .
ئەوەی لەم بەیاننامەیەدا سەبارەت بە قەیرانی سوریا و پرسی قودس باسی کرا، بەئاشکرا نیشاندەری دژبەیەک بوون لە سیاسەتی کردەوەیی و ڕاگەیەندراویی کۆمکاری عەرەب و تووش بوونی ئەم دامەزراوە عەرەبییە بە دروشمی بێ کردەوەیە.
لە بەیاننامەی ڕۆژی ڕابردوودا وێڕای داکۆکی کردن لە پاراستنی دەسەڵات، سەروەری نیشتمانی و سەقام لە سوریا بە پێی جاڕنامە و بنەماکانی ئەم کۆمکارە، بەئاشکرایی ڕاگەیەندرا کە تەنیا ڕێگەچارەی قەیرانی سوریا، ڕێگەچارەی سیاسییە.
ئەم تەوەرانە لە بارۆدۆخێک دا لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب دا باسی کراوە کە لە لایەکەوە بنەمای میحوەری عەرەبی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودی یەکێک لە لایەنگرانی سەرەکیی تاقمە تیرۆریستییەکان لەبەرامبەر نیزامی سوریایە و لەلایەکی دیکەشەوە عەرەبستانی سعودی و ژومارێکی ترلە وڵاتانی ئەندامی ئەم کۆمکارە داوای پەلاماری سەربازی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆسەر سوریا دەکەن .
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە لوتکەی دروشمەکانی کۆمکاری عەرەب لە پرسی فەلەستین دایە. لەبەیاننامەی ڕۆژی ڕابردووی ئەم کۆمکارە لە پێکهاتنی دەوڵەتی فەلەستین بە پێتەختایەتیی قودس داکۆکی کراوە و هەروەها پێویستی پێکهاتنی سندووقی ماڵی بە بایخی سەد ملوێن دولار لە مانگ بۆ داکۆکی لە فەلەستین باسی لێ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە، لە بەیاننامەی کۆتایی دا نەیارەتی کراوە بەرامبەر بڕیاری دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەڕاگەیاندنی قودس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەوەیان بە بڕیارێکی بەتاڵ و ناشەرعی و بنپێکەری ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، ڕاگەیاند.
بەرچاوترین نیشانە لەمەڕ ئەوەی کە ئەم بەیاننامەیە تەنیا هەڵوێستی ڕاگەیەندراوی یەکێتییە و هیچ بوارێکی کردەوەیی لێ ناوەشێتەوە، ئەمەیە کە لەم بەیاننامەیە گرفتەکانی ئاشکرای ئێستای فەلەستین لەوان کوشتنی خەڵکی ئەم وڵاتە لەلایەن هێزی ئیسرائیلی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانەی " گەڕانەوە" تەنانەت بچووکترین ئاماژەیەکیشی پێ نەکراوە .
ئەم سەرنج نەدانە کە بە ئەنقەستە و لەبەرچاونەگیرانی ڕاستییەکانی ئاشکرا ، نیشاندەری هاوڕەوتی بەشێک لە ئەندامانی کۆمکاری عەرەب بە ڕێبەرایەتی عەرەبستان لەگەڵ سیاسەتەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بە دژی فەلەستینە.
هەرلەم حاڵەدا لە بارودۆخێک دا ئەم سیاسەتانەی کۆمکاری عەرەب لە ڕیاز ڕاگەیەندراوە کە محەممەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سعودی مانگی ڕابردووی زایینی و لەسەفەر بۆ ئەمریکا، بۆ یەکەمین جار بەشێوەی ئاشکرا و ڕەسمی، بوونی ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕەسمی ناسیوە.
ڕاستی ئەمەیە کە کۆمکاری عەرەب هێمای دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی شکست خواردوو و ناکارامەیە .
گەرچی بیست و دوو ئەندامی ئەم کۆمکارە خاوەن ماکی زمانی و ئەتنی یەکسان نین، بەڵام ئەم دامەزراوە عەرەبییە بۆ دۆزینەوەی ڕێکارێک بو چارەسەرکردنی گرفتەکانی جیهانی عەرەب، بێ تواناوداماوە.
هەرلەم پێوەندییە دا تاقمی خۆڕاگری ئیسلامی بزووتنەوەی نوجەبای ئێراق لە نوامبەری ساڵی 2017 لە بەیاننامەیەک دا سەبارەت بە کارکردی ئەم یەکێتییە بەڕاگەیاندنی ئەمەی کۆمکاری عەرەب تائێستا هیچ گرفت یان قەیرانێکی عەرەبی چارەسەرنەکردووە،
کۆمکاری عەرەبی وەک یەکێتییەکی غەیرە عەرب، باس کردووە.
لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە ئیستعماری بەریتانیا ئەم پێکهاتەیەی لە چلەکان وەک دامەزراوەیەکی ناکارامە بۆ تێک شکاندنی یەکێتیی عەرەبی دامەزراند و ئەم دامەزراوەیەش لەم ساڵانە لە پێناو پەیمانی سایس - پیکۆ ی ساڵی 1916 بۆ دابەشکردنی ناوچە بە پێی خشتنەی ئیستعماری ، جووڵاوەتەوە.
بەرواری دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی، پێکهاتەیەک بە لاوازی و ناشیاوەتی یەکێتیی عەرەبی بە خۆیەوە نەبینیوە.