نیسان 20, 2018 17:48 Asia/Tehran
  • کەمتەرخەمی بەرامبەر ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی، مەترسیەکی گەورەیە بۆ ئاشتی جیهانی

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی وتی : تەنیا دوای بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرت و دۆزراوەکانی ئەم دامەزراوە بەرپرسە، ئەگەری دادوەری لەسەر کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی ، لە ئارا دایە.

عەلیڕەزا  جەهانگیری  ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی نائاسایی  ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی لە لاهە،  وتی : جێبەجێ  کرانی  ئەرکی ڕێکخراوی  قەدەغەی چەکی شیمیایی وەک تەنیا دامەزراوەی دادگەر بۆ ئەنجام دانی  لێکۆڵینەوەلەسەر کەڵک وەرگرتن لە ماددەی شیمیایی لە ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆر لەوان  لە بواری بریندار بوونی  دوو شارومەندی  ڕووس لە سالزبری  بەریتانیا پێویستە  . 

نوێنەری ئێران لە  ڕێکخراوی قەدەغەی  چەکی شیمیایی پێداگری کرد  : ئەم دامەزراوە تەکنیکی و پسپۆڕییە لە کاروباری  پشکنین و تاقیکردنەوەی ڕاستییەکان، نابێ لە ڕێگەی ئامانجە سیاسییەکانی  هەندێ وڵات وەک  ئامرازێک کەڵکی لێ وەربگیردرێ.

کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوی قەدەغەی  چەکی شیمیایی  ئەگەرچی سەبارەت بە ژاراوی بوونی دوو شارومەندی ڕووس لە بەریتانیا بەڕێوە چوو  بەڵام خاڵی دیکەش لە ئارادان  کە نیشان دەدات بەرلە گەیشتنی  ئەم ڕێکخراوە پسپۆڕییە  بۆ ئەو ناوچەیەی کە گوایە چەکی کیمیایی تیادا بەکار براوە ، ئامانجە سیاسییەکان زوتر لە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بە ئەنجام گەییشتن. 

لە ڕەوتی دوو بابەتی کەڵک وەرگرتن لە مادەی شیمیایی لە قەیرانی سوریا، بەرلەوەی ڕێکخراوی قەدەغەی   چەکی  شیمیایی  لێکۆڵینەوە بکەن ، دەسەڵاتدارانی بیانی  بەرنامەی سیاسیی خۆیان لە بارەی ئەم  پەلامارە ئیدیعاییە  پێ و شوێن گرت، بەرلەوە ی  چاوەڕوان بن  ڕێکخراوی  قەدەغەی  چەکی شیمیایی وەک  دامەزراوەی دادگەر، بیروڕا و ڕاپۆرتی خۆی  سەبارەت بە پەلامارە ئیدعاکراوەکان بڵاو بکاتەوە  . 

بانگەشە وھەراوھوریا وەڕێ خستن بەرلەوەی کە بەشێوەی ڕاست و دروست و کارناسانە، بابەتەکانی  کەڵک وەرگرتن لە ماددەی شیمیایی لێک بدرێتەوە، ئامانجێکی جگە لە  پێ و شوێن گرتنی سیاسەتی یەک لایەنە خوازی نییە کە ئەم سیاسەتە، مەترسیەکی جیددی بۆ ئاشتی و هێوریی جیهانییە.

پرسی دوومای سوریا  و تۆمەتبار بوودنی دەوڵەتی دیمەشق لە کەڵک وەرگرتن لە ماددەی شیمیایی لەم ناوچەیە، بێ  هاتنی  ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی بۆ ئەم ناوە، سیاسی کار لە هەڵوێستی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە پەلاماری مووشەکی بۆسەر سوریای  دەرخت  . 

ئەم پەلامارە  لە بارودۆخێک دا کرا کە  سەرەتا دەوڵەتی سوریا داوای کرد بوو  پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی سەردانی دوما بکەن و  سەبارەت بە ئیدیعای ڕ ۆژاوا لێکۆڵینەوە بکەن ، بەڵام  ئەمریکا و هاوپەیمانانی سەرنجیان نەداتێ.

دووهەم ئەوەش  پەلاماری مووشەکی بۆ سەر ئامانجەکان لەسوریا لە حاڵێکدایە کە تیرۆریستان لە دووما و ناوچەی ستراتژیکی  غووتەی ڕۆژهەڵاتی  لە دەورووبەری دیمەشق شکستیان  هێنا و ئەمریکا و هاوپەیمانانی  بەدوای ئەوەوە بوون  هەتا سەرکەوتنی سوپای سوریا، بخەنە ژێر کارتێکەری .

کاتێک کە  وەها هەڵوێستێک بنەمای سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسایە ، فەلسەفەی بوونی ڕێکخراوی قەدەغەی  چەکی شیمیایی بۆ پەلاماردەران بۆسەر سوریا،  بێ مانایە  . 

هەرلەم چوارچێوەیەدا بەرلە پەلاماری ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا بۆسەر سوریا، هێدێر نائورت  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وڵامی  پرسیارێک سەبارەت بەمەی  ئایا واشینگتۆن بۆ  بڕیاردان لە بواری هەوڵدان لە سوریا چاوەڕوانی  ئەنجامی لێکۆڵینەوەی  پشکێنەرانی ڕێکخراوی  قەدەغەی چەکی شیمیایی دەبێتەوە یان نا؟ وتی : واشینگتۆن پێبەندی  زانیارییەکانی خۆی لەم  بوارە دایە  . 

 

سەرپەیڤ