دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گڕ دەگرێت
کۆمەڵێک لە بەرپرسانی عێراقی وێڕای ئیدانەکردنی ڕووداوەکەی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی ڕاگرتنی سندوقی دەنگەکان داوای دووبارە کردنەوەی ھەڵبژاردن دەکەن.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوتنەوەی ئاگر لە کۆگایەکی کۆمسیۆن لە بەغدا کە لە ئەنجام دا سەدان سندوقی تیادا سووتا، بە " تاوانێکی پلان بۆ دانراو"ناوزد دەکات و، داوای سەرلەنوێ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەکات.
سەلیم جەبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە رێگای بەیاننامەیەکەوە رایگەیاند:سووتانی سندوقەکان کارێکی بە ئەنقەست و تاوانێکی نەخشە بۆ دانراوە، لە ئاراستەی شاردنەوەی پێڕابواردن و ساختەکاری بە دەنگەکان و هەڵخەڵەتاندنی گەلی عێراق و گۆڕینی ئیرادەی لە هەڵبژاردندا.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ھەروەھا داوا لەلیژنەی ئاسایشت وبەرگریی پەرلەمان و دەزگاکانی چاودێری و میدیایی دەکات کە بەدوای وردەکاری رووداوەکەدا بچن و بۆ رای گشتیی بڵاو بکەنەوە.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیش داوای کردووە ھەتا جارێکی تر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێته‌وه.
نوسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی لهڕاگهندراوێکدا ئاشکرای کرد، "قسه‌کانی نێرده‌ی سکرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌عێراق له‌باره‌ی هه‌بوونی ساخته‌کاریی له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌روه‌ها گومانه‌کانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، هه‌روه‌ها دان پیادانانی چەند ئەندامێکی نێو کۆمسیۆنیش که کۆمه‌ڵێک زانیاری مه‌ترسیداریان ئاشکراکرد، ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی خسته ژێر پرسیاره‌وه".
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا عه‌لاوی داوا له‌هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی عێراق (کۆمار، په‌رله‌مان، حکومه‌ت) ده‌کات، حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ر پێکبهێنن، که کار بۆ ئه‌نجام دانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی شه‌ش یان هه‌شت مانگی داهاتوو بکات.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی عه‌لاوی له‌کاتێکدایه کە لەماوەی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سائیروون به‌سه‌رۆکایه‌تی موقته‌دا سه‌در، ڕه‌وتی حیکمه به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌مار حه‌کیم هاوپهیمانییەکیان پێک هێنا بوو.
جێگای ئاماژەیە ھەر لەم پەیوەندییەدا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی به‌سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکانی عێراق دا، که پارێزگارییه‌کی توند له‌ناوه‌نده‌کانی ههڵگرتنو جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان بکه‌ن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق‌و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ی چه‌کداره‌کانی عێراق داوای له‌فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق کرد،له‌پێناوی پاراستنی ده‌نگی هاوڵاتیان ڕێکاره‌کانی پاراستنی ناوه‌نده‌کانی ههڵگرتنو جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان توندتر بکه‌نه‌وه . عه‌بادی داواشی کرد، که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی به‌ڵگه‌ی تاوان‌و به‌رگری شارستانی، ڕاپۆرتی ورد له‌باره‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ی دوێنێ لە یه‌کێک له‌ناوه‌نده‌کانی هه‌ڵگرتنی سندوقه‌کانی ده‌نگدان ئاماده بکه‌ن.هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق پاراستنی ناوه‌وه‌ی بنکه‌کانی ده‌نگدانی به‌ئه‌رکی هێزه ئه‌منییه‌کان نه‌زانی، چونکه به‌وته‌ی ئه‌و هێزه ئه‌منیه‌کان ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌و ناوه‌نده‌کانی ههڵگرتنو جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌پارێزن، له‌پێناو ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌کاروباره‌کانی کۆمسیۆن بۆیان نییە لە ژووری بنکەکاندا ئامادە بن.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ئه‌نجومه‌نی کۆمسیارانی سه‌ر به‌کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند، "پاش که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ی دوێنێ یەکشەممە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوهریو دادگای فیدراڵیدا ده‌بێت.
سه‌عید کاکه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیارانی سه‌ر به‌کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌کانی عێراق، که ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی ئێستا به‌گوێره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کارخراوه، له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی وا دوێنێ ڕوویدا "تاوانێکی قێزه‌ون" بوو به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانی عێراق.
له‌باره‌ی زیانه‌کانی سوتانی کۆگای هه‌ڵگرتنی سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردنیش سه‌عید کاکه‌یی ڕایگه‌یاند: تا ئێستا زیانه‌کان ڕوون نین‌و ئه‌وانیش چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و زیانه‌ن.به‌وته‌ی سه‌عید کاکه‌یی پاش که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوهریو دادگای فیدراڵیدا ده‌بێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر ده‌نگه‌کان که‌وتووه.
جێگای ئاماژەیە دوێنێ ئێوارە له‌یه‌کێک له‌و کۆگایانه‌ی ڕاگرتنی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئاگر که‌وته‌وه‌و ئەمەش بووه هۆی سووتانی سندوقێکی زۆر که ده‌نگی هاوڵاتیانی تیادا بوو.
شایانی وەبیر ھێنانەوەیە کە پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا خوازیاری سەر لە نوێ ژمێردرانەوەی دەستیی هەموو دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەمدواییەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بوو.
لەو کۆبوونەوەیەی پەرلەمانی ئێراقدا کە بە سەرۆکایەتیی "سەلیم جەبووری" بەڕێوە چوو، کاری کۆمیساریای باڵا‌و سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەڵپەسێردرا و ڕاگەیەندرا کە ٩ دادوەر ئەرکی چاوەدێری بە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکانیان خراوەتە ئەستۆ.
چوارەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق بە ئامادەبوونی ٢٧ هاوپەیمانیی هەڵبژاردن و ٢٠٥ پارت و ڕەوتی سیاسیی ڕۆژی ١٢ی مانگی مەی بەڕێوە چوو و سەرجەم ٨٨ لیستی هەڵبژاردن ململانێ‌یان تیادا کرد بۆ دەس خستنی ٣٢٩ کورسیی پەرلەمان.
لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراقدا، هاوپەیمانیی سائیرون بە ڕابەرایەتیی (موقتەدا سەدر) ٥٤ کورسی، ئەلفەتح بە سەرکردایەتیی (هادی عامری) ٤٧ کورسی، ئەلنەسر بەسەرۆکایەتیی (حەیدەر عەبادی) ٤٣ کورسی، دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتیی(نووری مالکی) ٢٥ کورسی، وەتەنییە بەسەرۆکایەتیی (ئەیاد عەلاوی) ٢٢ کورسی و ڕەوتی حیکمەت بە ڕابەرایەتیی (سەیید عەمار حەکیم) ١٩ کورسی و ئەلقەرار بەسەرۆکایەتیی (ئوسامە نوجەیفی) ١٣ کورسیی پەرلەمانیان بە دەست هێنا.