ئیسراییل جەنایەتکارێک کە ئیدعاوبانگەشەی خیرومەندی دەکات
لەحاڵێکدا کە ڕژێمی زایونی فرەتر لەسێ ساڵ بە گەماروی بێ بەزەییانەی کەرتی غەزە ، خەڵکی ئەم ناوچەیەی لە ئاوی خواردنەوە بێوەری کردووە، سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە ئیدعای گوێزرانەوەی تەکنۆلۆژیای بەرێوەبەرایەتی ئاو بۆ ئێرانی کرد.
بنیامین نتانیاهووسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی دوێنێ یەکشەممە لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا ئیدعای کرد کە ئیسرائیل دەێهەوێ تەکنۆلۆژیای نوێی لە بواری بەرێوەبەرایەتی وپاڵاوتنی ئاو بەئێران پێشنیار بکات." بارام قاسمی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بەم ڕادەربڕینانە، بە ئاماژەدان بە جەنایەتەکانی رژێمی زایونی ده رهه ق گەلی فەلەستین، وتی: نتانیاهو و وڕژێمی زایونی دەبێ قەڵاچوی گەلی فەلەستین وجەنایەت گەلیک کە هەر ڕۆژ ئەنجام ئەدات، ڕابگرن وکۆماری ئیسلامی ئێران بە پاڵپشتی بەسەر تواناییەکان وبەپێی چین وتوێژی بلیمەت ولێهاتوو ، توانایی چارە سەر کردنی مەسەلە وپرسەکانی خۆی هەیە وهیچ پێویستێکی بەم سێحر وفیلانە نیە. هەرلەم حاڵەدا " عیسا کەلانتەری" سەرۆکی ڕێکخراوی پاڕاستنی ژینگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاردانەوە بە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وتی : نتانیاهو باشترە بەجێگای لێکدانەوەی مەسەلەیەک کە هیچ پێوەندیەکی بەوەوە نیە ، وەڵامی جەنایەتەکانی خۆی لەدژی خەڵکی فەلەستین بداتەوە. " ری یونگ هو" وەزیری کاروباری دەرەوەی کوریای باکوور یش بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە کاردانەوە بەم کردەوەیەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە لاپەڕەی ڕەسمی توئیتری خۆی نوسیی: نتانیاهوو، زایونیستی نەفرەتاویە کە گەلی غەزە دەکوژێت، ئەوجەنایەتکارو درۆزنە . ڕژێمی زایونی لە ساڵی ٢٠٠٦ بە گەمارو دانی کەرتی غەزە ، بووە بە هۆی خراپ بوونی دۆخی مرۆڤایەتی وئابووری ئەم ناوچەیە، هەروەها شاروچکە نشینانی زایونی بە هەڵکەندنی چال لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەزە ، ئاوی ئەم سەرچاوانە هه لده هینجن ودەکاری دێنن وبە گوڕینی ڕیره وی ڕوبارەکان، پەرە ئەدەن بە قەیرانی کەم ئاوی ئەم ناوچەیە . ئیدعای سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە حاڵێکدا دێتە ئاراوەکە ئیسراییل لە چوارساڵی ئەم دواییە لەگەڵ وێشکەساڵی توند ڕووبەڕوویە . هەرلەم حاڵەدا " ئوری ئارئیل " وەزیری کشت وکاڵی ڕژێمی ئیسراییل لە خاخامەکانی زایونی داوای کردبوو هەتا بۆ لاچوونی گرفتی وشکساڵی دوعاونزابکەن . لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی زایونی هائارتس لە ساڵی ٢٠١٦، ئیسراییلی بەدزینی ئاو لە ڕۆخی خۆرئاوایی چوومی ئەردەن تاوانبارکرد. لە مای ٢٠١٢یش کەناڵی ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا لە ٧٤٠ ئاڵقەی سەرچاوەی ئاوی "چاوچەمەو کانی" کە لەڕۆخی خۆرئاوایی چوومی ئەردەن کە فەلەستینیەکان خاوەنین ، ئیسراییلیەکان تەنیا ئیجازەی کەڵک وەرگرتن لە ٣٢٠ هەتا ٣٥٠ سەرچاوە بە دانیشتوەکانی ئەدەن وبە زاڵبوون بەسەر باقی سەرچاوەکان ، لەمپەری کەڵک وەرگرتنی خەڵکی فەلەستین لەو ئاووسەرچاوانەن. لە ساڵی ٢٠٠٠ یش " عەلی عەبدوڵڵا" وەزیری کشت وکاڵی ئەوکاتی لوبنان هەواڵی دا لە دزرانی ئاوی وڵاتەکەی لەلایەن ڕژێمی زایونی ، وتیشی: ڕژێمی زایونی سالانە ١٣٥ ملوین میتری سێ جا لەئاوی ڕووبارەکانی باشووری لوبنان دەدزێت. ساڵی ٢٠٠٤ یش میدیا هەواڵیەکان ڕایانگەیاند : ڕژێمی زایونی سەتی بیست وپێنج لەئاوی خۆی لە جولانی داگیر کراو دابین دەکات، هەرلەم حاڵەدا " شەحادە نەسروڵڵا کارناسی سووری لە دزرانی ساڵانەی ٨١ملوین میتری سێ جا لە ئاوەکانی سووریا لە لایەن زایونیەکانەوە هەواڵیدا.