سیاسەتی ئەمریکا، شەڕخوازی و داکۆکی کردن لە زاڵمانە
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە پەیاامێک دا بۆ حاجییەکانی بەیتوڵڵاهولحەرام بە ئاماژەدان بە سیاسەتی شەڕخوازانەی ئەمریکا لە نێوان موسوڵمانان، ڕاستییەکان و خاڵە گرینگەکانیان شی کردەوە.
بەڕێزیان لە بەشێک لە پەیامەکەیان دا کە لە ڕێ وڕەسمی بەرائەت لە موشرکین خوێندرایەوە، فەرموویان : ئەمڕۆ سەیری هەڵس و کەوتی ئەمریکای موستەکبر و تاوانکار بکەن . سیاسەتی سەرەکی ئەوان لەبەرامبەر ئیسلام و موسلیمین شەڕخوازییە .
خواست و هەوڵی دڕندانەی ئەوان، کوشتنی موسوڵمانان بە دەستی یەکترینە . زاڵمانێکیان خستوەتە گیانی ستەملێکراوان و داکۆکی لە لایەنی زاڵم دەکەن و بە دەستی ئەو لایەنەش بەشێوەیەکی بێ بەزەییانە ستەملێکراوان سەرکوت دەکەن و ئاگری ئەم فیتنەیە بڵێسە پێ دەدەن . موسوڵمانان دەبێ وشیار بن و ئەم سیاسەتە شەیتانییە پووچەڵ کەنەوە .
ئەم وتانە لە وەسفی وڵاتێکە کە نیزیکەی 250 ساڵ لە تەمەنی تێدەپەڕێ بەڵام بەشێکی سەرنج ڕاکێشی ئەم ساڵانە لەشەڕ و دەست درێژکار بۆسەر وڵاتانی جۆربەجۆری سەرانسەری دونیا، تێپەڕ کردووە .
ئەمڕۆ سەنە دو بەڵگەی زۆر لەبەر دەست دان کە نیشان دەدات ، دەزگاکان و ئاژانسە جۆربەجۆرەکانی سیخوڕیی ئەمریکا، چالاکانە لە گەڵاڵە کردن و جێبەجێ کردنی کودەتا و پیلانگێڕییەکان بۆ سەرنخون کردنی حکومەتەکانی جەماوریی، زۆر چالاکانە خەریکن و بەرپرسی کودەتاکان و شەڕی بێ ئەژمار لە جیهان بەتایبەت لە وڵاتانی ئیسلامین.
لەساڵی دووهەزاری زایینییەوە تائێستا شەڕ و کێشەگەلێک کە ئەمریکا و ڕژێمی دەستینشانکەری لە ناوچە بە بیانووی جۆربەجۆر وەڕێیان خستووە ئەنجامێکی جگە لە کوژرانی بە ملوێنان مرۆڤی بێ تاوان و پەرەپێدانی ئاڵۆزی و خەرج و بەرجی زۆر و وێرانی، بەدواوە نەبووە .
لەسەرووی ئەم شەڕخوازیانە پەلامار بۆسەر ئەفغانستانە کە دوای ڕووداوی یازدەی سپتەمبەری 2001 بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و شەڕ لەگەڵ ئەلقاعیدە دەست پێکرا .
بیانووی ئەیاڵەتی یەکگرتوو لە پەلامار کردنەسەر ئەفغانستان لەناوبردنی ئەندامانی ئەلقاعیدە بوو تاقمێک کە خودی ئەمریکا لە پێکهێنانی دەوری بنەڕەتی هەبوو و بە ئامادەبوونی ئەمریکا لەم وڵاتە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر بووەوە .
پەلامار بۆسەر ئێراق لە ساڵی 2003 بە بیانووی لەناوبردنی چەکی شیمیایی حکومەتی سەدام شەڕێکی دیکە بوو کە لەم لیستە زیاد کرا . شەڕخوازی ئەمریکا بەڵام لێرەدا کۆتایی پێ نەهات .
ئەم دەستێوەردانانە لە یەک دەیەی ڕابردوو بە داکۆکی کردن لە داعش و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکە لە ئێراق وسوریا و بە داکۆکی لە شەڕی عەرەبستان بە دژی یەمەن و بە ئامانجی سەرکوت کردنی دەوڵەتانی یاسایی و دابەشکردنی وڵاتانی ناوچە، گەڵاڵە کرا و جێبەجێ کرا .
بە ڕوانین لەم هەڵس و کەوت و مێژینەی ئەمریکایە کە ڕێبەری مەزنی ئینقلاب ، سیاسەتی سەرەکی ئەمریکا لەشەڕخوازی و پشتیوانی کردن لە زاڵمان دەزانن . ئەم ڕاستییە بەشێکی جیانەکراوە لە سیاسەتەکانی ئەمریکایە کە بووەتە بنکەی شەڕو دەستدرێژی و کوشت وبڕی گەلانی ستەملێکراو.
رەنگە هەندێ شیکار لەسەر ئەم باوەرە بن کە ئەیاڵەتی یەکگرتوو لە کەمترین کات دا گەیشتووەتە هەندێ لە ئامانجەکانی لە وەڕێ خستنی شەڕی جۆربەجۆر بەڵام بەڕاستی لە ئەنجام دا لەبەر شکستی قورس ئەو شوێنانەی بە جێ هێشتووە .
هارلان ئولمان ئەفسەری پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکا لە نێو کتێی بیرەوەرییەکانی دا ئاماژەی کردوەتە شەڕەکانی ڤێتنام و شەڕی دووهەمی عیراق و نوسیویەتی : هەر کات لەبەرواری ئەمریکا، چەکدارانی ئەمریکی نێردراونەتە شەڕێک کە ئارمانجێکی دادگەرانەی نەبووە، ئێمە لەو شەڕە بەرەوڕووی شکست بووینەتەوە.
ناوبراو شەڕی ڤێتنام بە شکستێکی سەڕشۆڕانە بۆ ئەمریکا وەسف کرد کە لەودا لانیکەم پەنجا و هەشت هەزار چەکداری ئەمریکی کوژران .
شەڕی دووهەمی ئێراقیش بە ڕاستی شکستێکی پڕلەشەرمەزاری بووە.
ئولمان هەروەها لەم کتێبەی دا وتی ئەمە کارەساتبارە کە ئەمریکا زۆرێک لە شەڕەکان و دەستێوەردانی سەربازی خۆی لەبەر هۆگەلێک دەست پێکردووە کە دواجار سەلمێندراوە هەڵە بووە .
ئەمریکا دەبێ ئەو بیروڕاو وڕوانگەیەی وەلانێ ڕەنگە بتوانێ پێش بە شەڕەکانی داهاتووی خۆی بگرێت .
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ لە لێکدانەوەی هەڵس و کەوت و سیاسەتەکانی وتی : ئەمریکاییەکان دەبێ لە ڕاستییەکانی ناوچە و ئەنجامی سیاسەتەکانی هەڵەی ڕابردوویان بۆگوشارخستنەسەر ئێران،
تێ بگەن.