ئاب 30, 2018 17:26 Asia/Tehran
  • وشداری دانی موگرینی سەبارەت بە گرفتەکانی پاراستنی بەرجام

ڕاگەیاندنی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام  لەلایەن دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هەشتەمی  مانگی  مەی  2018  و بووژاندنەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی بە دژی ئێران، وڵاتانی ئەورووپایی ئەندامی  تاقمی پێنج و یەک و یەکێتیی ئەورووپای بەرەوڕووی گرفتی گەورەی هەوڵدان بۆ پاراستنی بەرجام لە ڕێگەی کەم کردنی کارتێکەری نەرێنی دیسانەوەی ئەم بایکۆتانە  کردووە.

لەم پێوەندییەدا فێدێریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە لە ڤیەنا، لەسەر هەوڵی ئەم یەکێتییە بو پاراستن و درێژەی بەرجام پێداگری کرد  .

موگرینی هەروەها وتی: پاراستنی  بەرجام بەسەرنجدان بە گەڕانەوەی  بایکوتەکانی ئەمریکا، کارێکی  پڕکێشەیە .

موگرینی  پێداگری کرد  : ئێمە لەگەڵ هەموو وڵاتانی ئەندام و شەریکەکانمان لەسەرانسەری جیهان  خەریکی هاوکارین  هەتا  دڵنیا بین بەرجام درێژەی دەبێت، ڕێککەوتنێک کە دوای وتووێژێکی  درێژخایەن لە ڤیەنا بە دەست هات.

کەوایە ئێمە دەبێ وتووێژەکانی ڤیەن بپارێزین  وجارێکی تر دەبێ بڵێین کە پاراستنی بەرجام  بەقازانجی ئاسایشی خۆمانە  .

ئەورووپا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆی  لەسەر پاراستنی بەرجام پێداگری دەکات و هەرلەبەرئەمەش ئێران و یەکێتیی ئەورووپا لە ماوەی  چەند مانگی ڕابردوودا  وتووێژگەلێکیان بەمەبەستی  پاراستنی بەرجام دوای  چوونەدەری ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە ئەنجام داوە .

یەکێتیی ئەوروپا لەم وتووێژانە  ئەرکمەند بووە هەگبەیەکی  داکۆکیکارانە بۆ بەرەنگار بوونەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران  بنێرێ بۆ  تاران  .

کاربەدەستانی  باڵای ئێران بە جاران پێداگرییان کردووە  کە ئەورووپا دەبێ  لەبەرامبەر هەوڵی  یەکلایەنەی ئەمریکا بۆ  چوونەدەر لە بەرجام کە یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی و بڕیارنامەی 2231ی  ئەنجومەنی  ئاسایشی بەرەوڕووی  کێشە کردووە و سەقامی جیهانی بەرەوڕووی  مەترسی  کردووەتەوە، بوەستێ  تا بتوانێ  خۆی  وەک  ئەکتەرێکی سەربەخۆ و کارتێکەر لە گۆڕەپانی جیهانی بسەلمێنێ .

بەم حاڵە بە سەرنجدانی دزەکردن و بەربڵاو بوونی پێوەندی دراڤی و بازرگانیی ئەمریکا لەگەڵ ئەورووپا و ناوچەکانی دیکەی جیهان  وەکوو ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، واشینگتۆن بۆ سەپاندنی  کارتێکەری بایکۆتی ناڤۆکی   کە یەکەمیان  حەوتەمی ئووت  جێبەجێ کراوە و خولی  دواتریشی لە چوارەمی نوامبەر  جێبەجێ دەبێت، هەوڵێکی بەربڵاوی دەست پێکردووە و تەنانەت تاقمێکی تایبەت ی لە وەزارەتی دەروەی ئەم وڵاتە  بۆ ئەم مەبەستە پێک هێناوە.

لە بەرامبەریش دا  ئەورووپاییەکان   بە ڕواڵەت  هەوڵێکی نوێیان بۆ کەمکردنی کارتێکەری ئەم بایکوتانە ئەنجام  داوە کە هەڵبەت کارێکی دژوارە.

لە ڕوانگەی ئەورووپاییەکان، بەرجام دەورێکی گرینگی لە چاوەدێری بەسەر بەرنامەی ناڤۆکی ئاشتیانەی ئێران دا هەبووە و پێشی بە پەرەی ناڤۆکی و پەرەسەندنی  ڕکابەری  ناڤۆکی  نێوان وڵاتانی ناوچە  گرتووە و کارتێکەری ئەرێنی بەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی هەبووە  .

موگرینی لەم بارەوە  وتویەتی : ئێمە لەسەر ئەو باوەڕین  پێشگیری لە بەرهەم هێنانی چەکی ناڤۆکی لە ئێران  پرسێکی  گرینگە و جارێکی تریش کە ڕێککەوتنی کارامەی  قەدەغەی پەرەسەندن  بە دەست هاتووە،  دەبێ داکۆکی لێ بکرێت.

هەڵبەت ئێران هەمووکات پێداگری کردووە کە بەرنامە ناڤۆکیەکەی تەنیا بۆ ئامانجی ئاشتیانەیە و ڕاپۆرتی جۆربەجۆری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکیش بە جاران ئەمەی  پشتڕاست کردووەتەوە.

ئەورووپاییەکانیش لەسەر ئەو باوەڕەن  بەرجام  ئەگەری پەلاماری سەربازی بۆ بەرەنگار بوونەوەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران لە ناو دەبات .

هەروەها بەرجام وەک  سەرچەشنێکی  سەرکەوتوو بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی نێودەوڵەتی بەشێوەی چەند لایەنە  دێتە ئەزمار.

بێ گومان  تێکچوونی ئەم ڕێککەوتنە، دواهاتی نەرێنی زۆری بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی  دەبێت. ئەمانەش بووەتە هۆی ئەوەی کە کاربەدەستانی باڵای یەکێتیی ئەورووپا لەوان موگرینی و هەندێ سەرکردەی ئەورووپی خوازیاری  پاراستنی بەرجام  بەسەرنجدان بە کارامە بوونی بن.

کشانەوەی  ئەمریکا لە بەرجام و سەپاندنی دیسانەوەی بایکۆتی ناڤۆکی بە دژی ئێران بە پێی هەڵوێستی یەکلایەنە خوازانە ئەنجام دەبێت و ڕەخنەی توندی کۆمەڵگەی جیهانی لەوان  هاوپەیمانان و خەنیمەکانی ئەمریکای هەڵسەنگاندووە.

 

سەرپەیڤ